ناوهڕۆك
سوورەتی ئەوین
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: سوورەتی ئەوین
لەسەر بەردە نوێژی لەشتمن نوێژی شیعر و
شەراب و
بارانە ماچ، دائەبەستم
کەسوجدەم برد
بۆ قیبلە قوببەی مەمانت
دەمم گەیشتە کەوسەری بەر گەردنت
من ئەزانم هەڵناسمەوە و
بەدەم خوێندنی سوورەتی ئەوینەوە
ئیتر ئەمرم!
سەرچاوەکان
507 بینین