لینجە ماددە لە میزدا

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-14:15:00 - کۆدی بابەت: 14070
لینجە ماددە لە میزدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لینجە ماددە لە میزدا (بە ئینگلیزی: Mucus in Urine) هەبوونی لینجە مادە لە میزدا شتێکی ئاساییە و هەندێ جار بوونی کەمێک لینجەماددە لەناو میز بێ کێشەیە، هەبوونی بڕێکی زۆر و لەناکاو لە لینجە ماددە لە ناو کۆئەندامی میزدا پێویستە ببرێتە ژێر چاودێری دکتۆر. لینجەماددە ئەگەر ڕێژەکەی سروشتی نەبێت پێویستە ئاگادار بین، لەوانەیە بکرێتە دەرەوەی لەش لە شێوەی کریستاڵ یاخود دەزوو، گرنگترین فەرمانی بریتیە لە پارێزگاری کردنی لەشمان لە دژی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووەکان و ئەگەر لەشت بڕێکی زۆر لە لینجەماددە دروست بکا ئەوا دیارە هۆکارێک هەیە.

هۆکاری زیادبوونی لینجە ماددە لە میزدا چییە؟ 

  • هەوکردنی کۆئەندامی میز، بوونی بڕێکی زۆر لە لینجەماددە لەوانەیە نیشانەیەک بێت کە هەوکردنی کۆئەندامی میزت هەیە، ئەم هەوکردنانە بەهۆی بەکتریاوەیە و دەتوانن زیان بگەیێنن بە کۆئەندامە جۆراو جۆرەکانی لەش.
  • هۆیێکی تری ئەم زیادبوونە بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسییەکانەوەیە، وا دیارە ئەم حاڵەتە بەهۆی (chlamydia یان gonorrhea)ـەوە بێت، هەردووکیان دەبنە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی لینجەماددە  chlamydia وادەکات کە ڕەنگی لینجەماددەکە لەنێوان سپی و زەرد و ڕەساسی  بێت، بەڵام gonorrhea وا دەکات ڕەنگی لینجەماددەکە لەنێوان سەوز و زەرد بێت.
  • بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن، ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجووڵێتەوە لە ڕێگەی میزەوە فڕێبدرێتە دەرەوە لەش، ئەگەر گەورە بوو دەکرێ لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەر بکات لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان لەناوبردنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچوک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری.
  • هەوکردنی ڕیخۆڵەیی یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی لینجەماددەیە لە میزدا کە دەبێتە هۆی داخوران و برین لە کۆڵۆن.
  • گرژبوونی كۆڵۆن بریتییە لە ناڕێکییەکی هەرسی کە کار لە ڕیخۆڵە ئەستوورە دەکات و دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی لينجە ماددەی ئەستوور لە کۆئەندام هەرس. ئەم لينجە ماددەيە لەوانەيە لەشت بەجێ بێڵێت بەهۆی ئەمەوە مرۆڤ تووشی قەبزی، سكچون، غازات و ئاوسان دەبێت.
  • شێرپەنجەی میزڵدان، هەبوونی لینجەماددە دەتوانرێت بڵێین نیشانەیێکە بۆ شێرپەنجەی میزڵدان بەڵام هەموو کاتێک نا، لینجە ماددە لە میز هەندێک جار نیشانەییەکی شێرپەنجەییە، ئەم حاڵەتە زیاتر ڕاست دەبێت لەگەڵ نیشانەیی تر وەک خوێن لە میزەکە و ئازاری سک یان دابەزینی کێش.

 چارەسەر سروشتى بۆ لينجە مادە لە ميز 

  • گۆڕینی سیستمی خۆراک لەوانەیە سیستمی خۆراکی ناتەندروست ببێتە هۆی زیادکردنی شلە لە میزدا یاخود لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی لە ڕیخۆڵەدا.
  • خواردنی ماددە شلەمەنییەکان یارمەتیدەرە بۆ  یارمەتی دەرهێنانی زیاتری لینجەماددە یارمەتی ئەوانە دەدات کە کێشەیان لە میزکردندا هەیە یان ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە.
  • پاک و خاوێنی باش ئەمەیان گرنگترین خاڵە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونە بە نەخۆشی و هەروەها یەکەم هەنگاوە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوە و تووشبوونی نەخۆشی لە میزەڕۆ.


سەرچاوەکان



70 بینین