ناوهڕۆك
سێ کورسی
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: سێ کورسی
کورسیەکەی بەرگەڵوکورسیەکەی ئەوروپا
کورسیەکەی پەرلەمان
لەسەر یەکەم سەرم بوو بوو
بە چەتری گوڵە کێویلە و
ژووری ژووانی باڵندە و
جۆلانەی خەونی سەردابان.
لەسەر دووەم سەرم بوو بوو
بە سەماگەی نیوەشەوی
لەش و لاری شیعری ڕووت و
ئەپارتمانی شووشەبەندی ڕەنگاوڕەنگ و
حەوزی مەلەی پەریستان و
قەوانی جاز.
لەسەر سێهەم سەرم بووە:
بە بازگەی گومرگی دزیی و
سایلۆی خاڵیی لە گەنم و
تەنەکەی نەوتی بەتاڵ و
تایەی قاچاغ!
سەرچاوەکان
696 بینین