کوبەی پەتاتە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-30-22:51:00 - کۆدی بابەت: 10084
کوبەی پەتاتە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کوبەی پەتاتە جۆرێکی کوبەیە کە بە پەتاتە و کۆمەڵێک کەرەستەی تر دروست دەکرێت. دروستکردنی ئاسانە و تام و چێژێکی جیاوازتریشی هەیە.

کەرەستەکان

شێوازی دروستکردن

  • پەتاتەکان بە توێکڵەوە دەکوڵێنیت، پاش کوڵانیان توێکڵەکە لێ دەکرێتەوە، خوێ و بەهاراتی تێ دەکرێت و بەباشی دەشێلدرێت، وردە وردە لەگەڵ شێلانیدا ئاردی تێ دەکرێت تاکوو توند دەبێت، بە جۆرێک کە نەلکێت بە دەستدا.
  • پاشان هەردوو هێلکەکە تێکەڵ دەکرێت و دادەنرێت، پاشان وردەنانەکەش دەهێنیت و دای دەنێیت. پەتاتەکە وەک کوبە خڕ دەکەیت و پەنیری پیزا دەکەیتە ناوەکەیەوە.
  • پاشان کوبەکە دەکەیت بە هێلکەکەدا و وردەنانەکە دەکەیت بەسەریدا، پاش تەواوبوونی لەناو ڕۆندا سووردەکرێنەوە و پاشان پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



272 بینین