ئایا چەوری خوێن چییە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-10-02-20:56:00 - کۆدی بابەت: 11393
ئایا چەوری خوێن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەوری خوێن (بە عەرەبی: نسبة الدهون في الدم، بە ئینگلیزی: blood lipids)، بوونی بڕێکی کەم لە چەوری لە جەستەدا پێویستە بەڵام بوونی چەوری لە خوێندا دەبێتە هۆکاری دروست بوونی کێشەی تەندروستی، دڵنیابە لەوەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی چەوری خوێن لەم بابەتەدا هەیە.

چەوری خوێن چییە؟

  • چەوری ماددە چەورییەکانن کە لە خوێن و شانەکانی جەستەتدا هەن.
  • جەستەت پێویستی بە بڕێکی کەم لە چەوری هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات.

چەوری خوێن چۆن دەپێورێت؟

  • پشکنینی خوێن ئەنجام دەدرێت کە پێی دەوترێت پرۆفایلی چەوری تەواو.
  • باشتر وایە ئەم پشکنینە دوای بەڕۆژووبوونی شەوێک ئەنجام بدرێت.

چی ڕوودەدات ئەگەر چەوریەکانی جەستەت زۆر بەرز بن؟

بڕی زیادەی چەوری خوێن دەبێتە هۆی نیشتنی چەوری لە دیواری خوێنبەرەکانتدا، ئەمەش ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

ئایا جۆری جیاوازی چەوری هەیە؟

کۆلیسترۆڵ چەوری سەرەکییە و لە بەشە جیاوازەکان پێکهاتووە وەک:

  • کۆلیسترۆڵی LDL، یان کۆلیسترۆڵی "خراپ"، ئەو چەورییە سەرەکییەیە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوە و گیرانی زیانبەخش لە خوێنبەرەکانتدا.
  • کۆلیسترۆڵی HDL لە ڕاستیدا جۆرێکی "باشە"ی کۆلیسترۆڵە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەکانتدا.
  • ترایگلیسیرید یەکێکی ترە لە چەوریەکان کە ڕەنگە ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات.

ئاستی چەوری تەندروست چییە؟

  • کۆی گشتی کۆلیسترۆڵت دەبێت کەمتر بێت لە ٢٠٠.
  • کۆلیسترۆڵی HDL دەبێت ٤٠ یان زیاتر بێت.
  • کۆلیسترۆڵی LDL دەبێت کەمتر بێت لە ١٠٠. 
  • ئاستی ترایگلیسیریدەکەت دەبێت کەمتر بێت لە ١٥٠.

ئەگەر چەوریەکانی جەستەی مرۆڤ لە ئاستی گونجاو و جێگیردا نەبن، چی بکرێت بۆ باشترکردنی ڕێژەی چەورییەکان؟

  • لەوانەیە پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە بکەن کە ڕێجیمێک پەیڕەو بکەیت کە چەوری تێر و کۆلیسترۆڵی کەمی تێدایە.
  • هەروەها لەوانەیە پێویستت بە بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییەکانت بێت، وەک وەرزشکردن و ڕاکردن و پیاسەکردن لەسەر خۆڵ.
  • لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە پێویستت بە خواردنی دەرمانێک بێت بۆ ئەوەی یارمەتی دابەزاندنی ئاستی چەوریی جەستەت بدات.

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ ئەوەی چارەسەری چەوری خوێن بکەین

یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی چەوری خوێن بریتییە لە خواردنی خۆراکی تەندروست و کەم چەور، چونکە خواردن پەیوەندییەکی پتەوی بە ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنەوە هەیە، هەندێک خۆراکی تەندروست هەیە کە بە ئەندازەی دەرمانی تایبەت بە چەوری خوێن سوودی هەیە. هەروەها کۆمەڵێک کاریش هەیە کە دەبێت ئەنجامیان بدەیت و بەم ڕێکارانە خواردنەکانت بە شێوەیەکی تەندروست بخۆیت، وەک:
١- گرنگیدان و خواردنی تایبەت بە سەوزە وەک (خەیار، کاهوو، کەلەرم و گێزەر).
٢- گرنگیدان و خواردنی میوەکان وەک (سێو، هەرمێ، مۆز، پڕتەقاڵ و لیمۆ).
٣- گرنگیدان و خواردنی دانەوێڵەکان وەک (نۆک و بەرهەمە پاقلەمەنییەکان)، کە زۆر بە سوودن بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن لە جەستەی مرۆڤدا.
٤- هەروەها خواردنی چەرەسات بەتایبەت (گازۆ، فستەق، عەلی بابا و گوێز)، کە سوودی خۆریان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن.
٥- بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەرتوێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنییری زۆر چەور.
٦- هەروەها واباشترە کەسی نەخۆش خواردنەکانی زیاتر کوڵاو بن لە جیاتی سوورەکراو، هەروەها دووربکەوێتەوە لە خواردنی خواردنە خێراکانی وەک لەفە و پیتزا.
٧- باشتر وایە بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن وەرزشێکی تایبەت و ڕێک و پێک بکات، پاشان بەردەوام بێت لەسەر ئەو وەرزشە کە لە هەفتەیەکدا ٣ جار کەمتر نەبێت ئەنجامدانی ئەو وەرزشەو و کاتێکی زۆریش وەرزش بکات هەتا سوودی لێ ببینێت.
٨- هەروەها دەرمانی دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن کاتێک بەکاردێت کە نەخۆشەکە ئاستی چەوری خوێنی زۆر بەرز بێت، یان نەخۆشی دڵ یان نەخۆشی شەکرەی لەگەڵدا بوو، یان دوای ماوەیەکی زۆر لە پارێزکردن و وەرزشکردنی زۆر ئاستی چەوری خوێنەکەی دانەبەزی ئەوا دەتوانێت دەرمانی دابەزاندنی ئاستی چەوری بەکاربهێنێت، بەڵام لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەش هەر دەبێت پارێز بکات لەسەر خواردنی خۆراکی ناتەندروست و زۆر چەور.


سەرچاوەکان



1504 بینین