پۆلێنکردنی نابیستان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-14-23:33:00 - کۆدی بابەت: 11434
پۆلێنکردنی نابیستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پۆلێنکردنی نابیستان (بە ئینگلیزی: classification of hearing impairing، بە عەرەبی: اقسام و اظاف اعاقة الصمم)، پۆلێنکردنی کەسانی نابیست ٣ پۆلێن دەگرێتەوە کە بریتیە لە: 

  • پۆلێنکردنی پزیشکی
  • پۆلێنکردن بە پێی زۆر و کەمی نەبیستن 
  • پۆلێنکردنی پەروەردەیی 

پۆلێنکردنی پزیشکی 

دەنگەکان توانایان لە دەست دەدەن

لە ئەنجامی هەندێک کاری ڕۆژانە وەک گوێ پاککەرەوە و پێنوس و دەرزی و چیلکە یاخود دەنگی بەرز، کە دەبێتە هۆی کونبوونی پەردەی گوێ، هەندێکجار هۆکاری تر دەبنە هۆی لە دەستدانی توانای دەنگەکان وەک: هەوکردنی گوێی ناوەوە، یان کەڵەکەبوونی ماددەی زەردباو و مۆمی کە دەرئەنجام دەبێتە هۆی داخستنی کەناڵی ناوەوەی گوێ. 

لەدەستدانی بیستن بەهۆی نەگەیشتنی دەنگەکان بە مێشک

بەهۆی بوونی نەخۆشی و کەم و کورتی لە گوێی ناوەوە و پەککەوتنی ئەو دەمارانەی پەیوەستن بە گواستنەوەی دەنگ لە گوێی ناوەوە بۆ مێشک، مرۆڤ تووشی نابیستی یان کەڕی دەبێت و لە ئەنجامدا شەپۆلە دەنگییەکان ناگەنە مێشک یان بە ناڕێکی دەگەنە سەنتەری بەرپرس لە زمان و قسەکردن و تاک ناتوانێی لێیان تێبگات. 

لە کارکەوتنی بەشی بەرپرس لە مێشک

لە ئەنجامی لە ناوچوون و خراپ بوونی بەشێک لە مێشک کە بەرپرسە لە وەرگرتنی دەنگەکان و تێگەیشتنیان و لێکدانەوەیان مرۆڤ تووشی کەڕی دەبێت، واتا: مێشک ناتوانێت دەنگەکان شرۆڤە بکات و لێکیان جیا بکاتەوە و بیانگۆڕێت بۆ واتا، ئەمەش لە ئەنجامی بوونی لوو و وەرەم لە ناوچەی دەمارە خانەکان و بوونی نەخۆشی کە تاک تووشی نەخۆشی دەبێت. 

بوونی هیستریا و هێدمەی دەروونی 

لە ئەنجامی بوونی فشار و هێدمەی دەروونی تاک تووشی پەککەوتەیی بیستن دەبێت، واتە: مێشک و بەشەکانی مێشک بەهۆی سترێس و هێدمەی دەروونییەوە تووشی نابیستن دەبن و چالاکییەکانیان لە کار دەکەوێت، ئەوەی شایەنی وتنە ئەم جۆرە لە نابیستی کاتییە و لە کاتی کەمبوونەوەی سترێس و ئاسایی بوونەوەی باری دەروونی ئەو کەسە دەتوانێت گوێی لە دەنگ بێت.

پۆلێنکردن بە پێی زۆر و کەمی نەبیستن 

نەبیستنی کەم 

کەسانی نابیست لە جۆری کەم دەکەونە نێوان کەسانی ئاسایی و کەسانی گوێ قورس، چونکە ئەم کەسانەی بە ڕێژەی ٢٦ ــ ٤٠ دێسبێڵی دەنگەکان لە دەست دەدەن: واتا لە توانایاندایە لە ڕێگەی گوێی خۆیانەوە فێری زمان و قسەکردن ببن. 

نەبیستنی ناوەند 

کەسانی تووشبووی ئەم ئاستە کێشەی بیستنیان دەبێت و بە ڕێژەی ٤١ تا ٥٥ دێسێبڵی دەنگەکان لە دەست دەدەن، خاڵی جیاوازی ئەم جۆرە لە نەبیستن لەگەڵ جۆرەکانی پێشوو ئەوەیە کە ئەم کەسانە ناتوانن تەنها لە ڕێگەی گوێیەکانەوە ببیستن بەڵکو پێویستیان بە هێدفۆن و وێنە دەبێت. 

نەبیستنی ناوەندی توند 

کەسانی تووشبووی ئەم ئاستە کێشەی بیستنیان هەیە بە ڕێژەی ٥٦ ــ ٧٠ دێسێبڵ دەنگەکان لە دەست دەدەن، ئەو کەسانەی کە بە دەست لەدەستدانی بیستنی ناوەندی توندەوە دەناڵێنن لە زۆربەی بارودۆخەکاندا کێشەی بیستنیان هەیە کاتێک ئامێری بیستن بەکارناهێنن. 

نەبیستنی قورس 

کەسانی تووشبووی ئەم ئاستە بە ڕێژەی ٧١ ــ ٩٠ دێسێبڵی دەنگەکان لە دەستدەدەن  و ناتوانن بیانبیستن، ئەم جۆرە کەسانە بە گران گوێیان لە دەنگەکان دەبێت و گرفتی قسەکردنیان هەیە و پێویستیان بە پڕۆگرامی پەروەدەی تایبەت هەیە و زۆرجار لەگەڵ کەسانی کەڕ تێکەڵ دەکرێن و پۆلێن دەکرێن. 

نەبیستنی زۆر قورس 

ئەم جۆرە کەسانە بە رێژەی زیاتر لە ٩١ دێسێبڵی دەنگەکان بەرەو سەرەوە لە دەست دەدەن و ناتوانن بیانبیستن، گرفتی سەرەکی ئەم جۆرە کەسانە ئەوەیە کە بە زۆری لە ڕێگەی گوێیەکانیان و تەنانەت بە بەکارهێنانی هۆیەکانی فێربوون وەکو هێدفۆن ناتوانن فێری زمان و قسەکردن ببن.

پۆلێنکردنی پەروەردەیی 

کەم توانایی بیستن پەیوەستە بە توانای فێربوونەوە، بۆیە بەپێی ئەم پۆلێنە کەم توانایی فێربوون لە ڕێگەی پێداویستییەکانی وەکو: ئامێری بیستن و هۆکاری تری فێربوون لە پۆلی ئاسایی فێری نوسین و زمان دەبن، بە پێچەوانەوە گروپێکی تری لەم منداڵان ئەستەمە فێری گفتوگۆ و زمان ببن. 


سەرچاوەکان



389 بینین