ئەو هەڵانە چین کە لەکاتی شوشتنی ددان ئەنجام دەدرێن؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-03-17:02:00 - کۆدی بابەت: 10134
ئەو هەڵانە چین کە لەکاتی شوشتنی ددان ئەنجام دەدرێن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو هەڵانە چین کە لەکاتی شوشتنی ددان ئەنجام دەدرێن؟ (بە عەرەبی: ماهي الاخطاء شائعة عند تنظيف اسنان؟، بە ئینگلیزی: ?What are the mistakes made when brushing teeth)، کاتێک دەم و ددانمان دەشۆین، پێمان وایە تەندروستیی ددانەکانمان بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام لەکاتی شۆردنیدا کۆمەڵێک هەڵە ئەنجام دەدەین کە زیان بە تەندروستیی ددانەکانمان دەگەیەنێت.

هەڵەکان

  1. نابێت دوای شۆردنی دەم و ددان بە ئاو بیشۆریت، چونکە هەویری ددان فلۆرایدی تێدایە، پێکهاتەیەکی گرنگە و یارمەتی دروستکردنی مینای ددان دەدات و زیاتر بە ڕەقی دەیهێڵێتەوە و بەرگری لە ئەو ترشانە دەکات کە دەبنە هۆی خراپبوونی ددان.
  2. دڵنیاببەرەوە لە ئەو هەویری ددانەی بەکاریدەهێنیت کە فلۆرایدی تێدابێت.
  3. فلۆرایدی هەویری ددانەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە دەمتدا بهێڵەرەوە، بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لە ددان شۆردنەکە.
  4. دوایی شۆردنی ددانەکانت، بەلایەنی کەمەوە ١٥ خولەک چاوەڕێ بکە پێش ئەوەی بتەوێت هەر شلەیەک بخۆیتەوە.
  5. ئەگەر ڕۆژانە دووجار بەشێوەیەکی ئاسایی ددانەکانت بۆ ماوەی دوو خوولەک شتووە، ئەوا فلۆرایدەکە سوودی خۆی هەبووە بۆ ددانەکانت، هەروەها درێژکردنەوەی ماوەی هێشتنەوەی هەویرەکە بە ددانەکانتەوە، تەنها هەنگاوێکی زیادەیە بۆ ئەوەی یارمەتی فلۆرایدەکە بدات زیاتر کاریگەر بێت.
  6. تەندروستی ددانەکانت رۆڵێکی گرنگیان هەیە، ئەگەر ددانت تووشی کلۆربوون نەبووە پێویستە بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی هەویری ددان بە فلۆراید.
  7. لەجیاتی ئەوەی بە ڕەقی و بەتوندی ددانەکانت بشۆیت، هەوڵبدە فڵچەی ددانەکەت لە کۆتاییدا بگریت وەکوو ئەوەی قەڵەمێک بەدەستەوە بێت.


سەرچاوەکان



390 بینین