ئەلبێرت ئەنیشتاین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-23:36:00 - کۆدی بابەت: 1198
ئەلبێرت ئەنیشتاین

ناوه‌ڕۆك

ئەلبێرت ئەنیشتاین ١٨٧٩-١٩٥٥ز

ئەنیشتاین لە ئەڵمانیا لە دایک بووە و لە سویسڕا خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٠٩ز ، لە زانستگەی (سوریتس) دەبێتە مامۆستا. لە ساڵی ١٩١١ز. لە زانستگەی (پاراگوا)ی وەک ئوستاد دادەمەزرێت. پاشان لە ساڵی ١٩١٢ز جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە زانستگەی (سوریتس)، دواتر تاکوو کۆچی دوایی دەکات لە زانستگەی (برنستۆن) وانە دەڵێتەوە. 

ئەنیشتاین جوولەکە بووە، زۆریش لەگەڵیان ھاوسۆز بووە، لە ھەموو کەس پتر پشتگیری دروستبوونی دەوڵەتێکی جوولەکەی کردووە. ئێمە لێرەدا ناچینە نێو وەردەکاری ژیانی، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بیردۆزە زانستییەکانیەتی نەک بیرکردنەوەی سیاسی.
سالی ١٩٠٥ز، ئەنیشتاین چوار توێژینەوەی زانستی بڵاو کردەوە، یەکەمیان دەربارەی شیکردنەوەی دیاردەی کارۆرووناکی (الكهروضوئية) بوو، دووەمیشیان جوڵەی ئوبروانی بۆ گەردەکان(الحركه الأبروانيه للجزيئات)و سێیەمیش باسی سروشتی شوێن و کاتی دەکرد. لە چوارەمیش داینامیكی جوڵەی تەنی خستبووە ڕوو. کە ھەوکێشەی وزەی بەرھەم ھێنا (E=mc2) بە ھۆی ئەم ھاوکێشە توانرا وزەیەکی زۆر بەدەست بھێندرێت. ئەویش بە گواستنەوەی بەشێکی زۆر بچوکی بارستە بۆ وزە کە (وزەی ئەتۆمی) بوو.
لە ساڵی ١٩٠٧ز، ئەنیشتاین قانونێکی زۆر گرنگی فیزیای دۆزیەوە، ئەویش یاسای یەکسانی وزە و بارستای بوو. قانوونەکە دەڵێت: وزە یەکسانە بە بارستایی، دووجای خێرای ڕووناکی. بە گوێرەی ئەم قانونە دەتوانرێت چەندیەتیی وزەی جوداکراوە نێو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە، ھەڵبەت بە زانینی بارستاییەکەی و بە گوێرەی ئەم بنچینەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. 
لە ساڵی ١٩٣٢ز، دیاردەیەکی کارەبای دۆزییەوە، ئەویش بریتی بوو لە دیاردەی دەرپەڕینی ئەلیکترۆنەکان بەسەر ڕووی کانزاوە، ئەمەش لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی لەگەڵدا ھەبێت. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (particle)مامەڵە دەکات.
ئەنیشتاین چەندان توێژینەوەی گرنگی بڵاوکردەوە، گرنگترینیان (مانای تیۆری ڕێژەیی)لە ساڵی ١٩٢٣ز بڵاو کرایەوە.

کورتەیەک لە ژیانی

 • لە شاری (ئولمئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی جوولەکە پاشکەوتووە
 • لە تەمەنی لاویدا حەزی لە دنیای سروشت و ماتماتیک کردووە، ھەرچەندە لە قوتابخانە زیرەک نەبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا فێری مۆسیقا بووە.
 • سازش لە زێدنامە ئەڵمانیەکەی دەکات و زێدنامەی سویسری وەردەگرێت.
 • ساڵی ١٩٣٣ز، دەچێتە ئەمریکا.
 • دوای ئیسحاق نیوتن بە گەورەترین زانای جیھان دادەنرێت.
 • ساڵی ١٩٢١ز، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا وەردەگرێت. 
 • لە نێو خەودا دەمرێت.


سەرچاوەکان



9998 بینین