جیاوازییەکانی نێوان سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-27-15:56:00 - کۆدی بابەت: 12702
جیاوازییەکانی نێوان سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

جیاوازییەکانی نێوان سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت (بە عەرەبی؛ الفروق بین سوبر مارکت و هایبر مارکت، بە ئینگلیزی؛ The differences between super market and hyper market). ئێمەی مرۆڤ ڕۆژانە بۆ دەستەبەر کردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەمان ڕوودەکەینە مارکێتەکان یاخود بازاڕەکان (Markets) ئەمانیش پۆلێن دەکرێن بۆ سێ جۆر لە ڕووی هەمە چەشنی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان. ئەوانیش مینی مارکێت کە شوێنێکی بچووکە و تەنها پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هەیە و بە دیاریکراوی دەکەوێتە نێو گەڕەکەکان. بەڵام هەر یەک لە سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت لەلایەن حکوومەت دروست دەکرێن و پڕۆژەی گەورەن و بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیار سوودی لێ دەبینرێت. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر باسکردنی سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت و خستنە ڕووی جیاوازییەکانی نێوانیان. 

سوپەر مارکێت چییە؟ 

سوپەر مارکێت بریتییە لە بازاڕێکی زنجیرەیی کە لە شارە گەورەکاندا هەیە، هەندێک جار لە شارۆچکەکانیش دەکرێتەوە لە ژێرناوی زنجیرە مارکێتدا. لەم بازاڕەدا کاڵاکان لە یەک شوێندا یاخود چەند شوێنێکدا دەخێتە ڕوو لە ڕووی (سەوزە و میوە، گۆشت، جلوبەرگ، کەلوپەلی جوانکاری خانمان، پێداویستی ڕۆژانە، خواردنگە و کافتریا، خواردنی ئاژەڵ و باڵندەی ماڵی، کەلوپەلی کارەبایی). لە سوپەر مارکێتدا داشکاندن و بلیتی یانسیب یاخود بەخت هەیە کە لە ئەنجامی بازاڕیکردن لە سنوورێکدا ناوت دەچێتە تیروپشک بۆ بردنەوەی خەڵاتی گرانبەها وەک بردنەوەی کەلوپەلی ناو ماڵ و مۆبایل و ئۆتۆمبیل بەڵام مەرجە ئەو کاڵایانە بۆ یەکەم جار بێت خرابنە بازاڕ. نموونەیەکی سادە " ئایفۆن بە نموونە کە نوێترین مۆدێلی ئایفۆن ١٤ یە ناکرێت بۆ تیروپشک مۆدێلە کۆنەکانی بکرێتە خەڵات" بە زۆری لەو کاتەشدا دیاری دەبەخشرێت کە هێشتا خەڵکێکی زۆر لەو ئامێرەیان نییە. 

هایپەر مارکێت چییە؟ 

هایپەر مارکێت زنجیرەیەک شوێنی بازاڕکردنی زەبەلاحە لە ڕووی ڕووبەرەوە ئێجگار فراوانە کە بۆ سووڕانەوەت بە دەوری هایپەر مارکێتێکدا نزیکەی ٥ کاتژمێرت پێویستە. شوێنەکە لە چەندین نهۆمی ژێر زەوی و سەر زەوی پێکدێت. ئەوەی هایپەر مارکێت جیادەکاتەوە لە سوپەر مارکێت خستنە ڕووی هەموو جۆرە پۆلێنێکی کەلوپەلە بێ جیاوازی کردن لە نێوان بڕاندەکان. کە ئەم بوارانە جیاکەرەوەن لەگەڵ سوپەر مارکێتدا (کەلوپەلی جوانکاری و پێداویستییەکانی ئۆتۆمبیل، کەلوپەلی کارەبایی ناو ماڵ، کەلوپەلی جوانکاری خانمان، پێداویستییەکانی منداڵ، دەرمانخانە، کتێب فرۆش یان کتێبخانە، تۆمارگای میوزیک و گۆرانی، ستۆری یارییە ڤیدیۆییەکان، جلوبەرگ بە شێوەی جیاکراوە لە شێوەی ئاوتلێتدا، خواردنی فرێش وەک گۆشت و سەوزە و میوە، پێداویستی ڕۆژانە، پەڕاوگە و بەدەست خستنی هەموو جۆرە پێداویستییەکانی پەڕاوگە، خواردنی ئاژەڵ و باڵندە و ماسی و پێداویستییەکانیان، خواردنگە جیهانییەکان و کۆکردنەوەیان لە یەک شوێندا، بابەتەکانی گەنجان ئارەزوویانە وەک جگەرە و نێرگەلە و شوێنی تایبەت بۆ بەدەست خستنی خواردنەوەی کحولی، چەندان بابەتی تریش) 

باسی پێداویستی ئۆتۆمبیلمان کرد کە لە هایپەر مارکێتدا بە پێی براندەکانی ئۆتۆمبیل ڕەفە جیادەکرێتەوە هەر ڕەفەیەک یان چەند ڕەفەیەک پێداویستی ئەو بڕاندەی لێ دادەنرێت وەک (کەلوپەلی کارەبایی، فیولپەمپ، تایە، بەرگی کوشنەکان، ڕاخەری ناو ئۆتۆمبیل، فسفۆر و ئاگر کوژێنەوە، تایە، ویل، پێداویستی سێرڤس وەک بانس و دەبڵ و ڕۆنی ئۆتۆمبیل. کە هەر لەوێ کارمەندی تایبەت هەیە بۆ گۆڕینی پارچەکانی ئۆتۆمبیلەکەت کە نوێنەری بڕاندەکەن. 

سەبارەت بە ئاوتلێتی جلوبەرگ لە هایپەر مارکێتەکان یەک ئاوتلێتی فراوان تەرخان دەکرێت بە یەک بەش segments گەر نموونە منداڵ هەژمار بکەین ڕەگەزی کوڕ و کچ هەیە، ئاوتلێتێکی فراوان تەنها بۆ کوڕ یان کچ دادەنرێت هەموو جۆرە جلوبەرگێک و پێڵاوی ئەو ڕەگەزە تەرخان دەکرێت، بۆ خانمان و پیاوانیش بە هەمان شێوە ئاوتلێت جیا دەکرێتەوە، نموونە بڕاندی A کە تایبەتە بە جلوبەرگ لە هایپەر مارکێتەکەدا لە هەر نهۆمێک یان لە هەمان نهۆم بەڵام بە شوێنی جیاواز جلوبەرگەکانی دەخاتە ڕوو تا ئازادی و ئاسوودەیی بدات بە کڕیارەکانی و ئاسانکاری بکات بۆیان تا کاڵاکانیان بکڕن. 

گرنگترین جیاوازییەکانی نێوان سوپەر مارکێت و هایپەر مارکێت 

یەکەم: لە سوپەر مارکێتدا عەرەبانە و سەبەتە هەیە کە لە دەروازەی چوونە ژوورەوەدا دانراوە بۆ کڕیاران تا پێداویستییەکانی تێ بکەن و پاشان لای کاشێر پارەکە دەدەن. بەڵام لە هایپەر مارکێتدا کارمەندێکی تایبەت کاڵا دەستنیشانکراوەکانت دەباتە لای کاشێر و پاکێجینگ دەکرێت و لە شوێنێکی تایبەتدا کاڵاکانت وەردەگریت.

دووەم: لە سوپەر مارکێتدا کڕیار دەتوانێت پارەی کاش بدات یان لە ڕێگەی هەژماری بانکی لە نێو مۆڵەکەدا پارە ڕابکێشێت پاشان لای کاشێر پارەکە بدات، بەڵام لە هایپەر مارکێتەکاندا بە هۆی ئەوەی ئۆفەرەکان تەنها بۆ هەژماری بانکییە ڕاستەوخۆ ئامێرەکە بڕی داشکاندن جیادەکاتەوە و ئەو باقیەی دەمێنێتەوە دەیگێڕێتەوە بۆ کڕیار لە هەژمارەکەی. 

سێیەم: لە ڕووی ڕووبەر هایپەر مارکێت بازاڕێکی زەبەلاحە کە ڕووبەرێکی زۆر داگیردەکات و هەموو کاڵایەک دابین دەکات. بەڵام سوپەر مارکێت بچووکترە بەڵام بە شێوازێکی فراوان کاڵا دابین دەکات نەوەک هەموو کاڵایەک و تیشک دەخاتە سەر ئامار ئەو کاڵایانەی زۆرترین جار کڕدراون دەستەی کارگێڕی لەو بەشەدا بەرهەمەکان چڕ دەکەنەوە. نموونە ئارد، برنج، زەیت، پاقلەمەنیەکان، بە ڕێژەیەکی زۆر بەردەست دەخرێت چونکە پێداویستی ڕۆژانەن و خەڵکێکی زۆر دەیکڕن. 

چوارەم: لە ڕووی نرخ هایپەر مارکێت نرخەکانی جیاوازی زۆرە لەگەڵ بازاڕدا، لە دژوارترین کاتدا هەرزانترین نرخ دەخاتە ڕوو تا خەڵکێکی زۆر ئەو کاڵایە بخەنە ڕوو. لە وڵاتە ئایین مەسیحییەکاندا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە داشکاندنی گەورە دەکرێت. 

پێنجەم: نەخشەسازی ناوەوەی باڵەخانەکان. سوپەر مارکێت بە شێوازێک نەخشەی بەشەکان دەکێشرێت کە ڕەنگ و گرافیکی سەرنجڕاکێش بەکاردێت بۆ ناسینەوەی بەشەکان، بۆ نموونە بۆ سەوزە و میوە وێنەیەک بۆ بەشەکە بەکاردێت کە مەبەستی بەبازاڕکردن بخاتە ڕوو کە دەکرێت لە خودی پێداویستییەکان وەربگیرێت. بەڵام لە هایپەر مارکێتدا گرنگی بە گرافیک دیزاین نادرێت و شوێنەکە وەک کۆگایەکی زەبەلاح دەردەکەوێت وەک لەوەی شوێنی بازاڕ کردن بێت. 

شەشەم: داشکاندن، لە سوپەر مارکێتدا داشکاندنەکان بە هۆی گۆڕانی وەرز، ڤیستیڤاڵێک یاخود بۆنەیەکی نەتەوەیی و جەژنەکان داشکاندن دەکرێت. بەڵام لە هایپەر مارکێتدا گرنگی بە بۆنەکان نادرێت بەردەوام داشکاندن دەکرێت بۆ کاڵاکان. 

حەوتەم: خزمەتگوزاری کڕیار لە سوپەرمارکێتدا لە چەشنی گەرمە Warm کە پێویستە کاشێر لە هەڵسوکەوتدا کڕیار ڕاکێشێت بۆی دووبارە بگەڕێتەوە یان کەسانی تر لەگەڵ خۆی بێنێت لە دەرفەتی دووەمی سەردان کردندا. بەڵام لە هایپەر مارکێتدا کڕیار بەرکەوتنی لەگەڵ کاشێردا نییە بە پێی سیستمی نوێی بازاڕگەری و پێویست ناکات کاشێر هەوڵی سەرنجڕاکێشانی کڕیار بدات، بەو واتایە نا کە خۆی نمایش کات بەڵکو هەڵسوکەوتی گونجاو لەگەڵ کڕیاردا کە وا بکات جارێکی تر سەردان بکاتەوە و کەسی تر هان بدات سەردان بکەن. 

هەشتەم: گرنگترین جیاوازی، دەستەی کارگێڕی سوپەر مارکێت بە زۆر کاڵا بە کڕیار دەکڕن چونکە مەبەستیان قازانجە، ئەمە بەسەر هەموو تاکێکمان هاتووە کە دەچینە مۆڵەکان یان سوپەر مارکێتەکان بە تایبەتی Shopـە ئاساییەکان کە کەلوپەل دەفرۆشن وەک جلوبەرگ و خشڵ کارمەندێکی شوێنەکە بە دوات دەکەوێت و هەر شتێک داوا کەیت دەڵێت هەمانە، چ ڕەنگێکت بوێت بۆت دەخاتە ڕوو. بەڵام لە هایپەر مارکێتدا گرنگی بەوە نادرێت کە بە زۆر کڕیار کاڵاکە بکڕێت بەڵکو بە تەکنیکی داشکاندنی گەورە کڕیار ناچار دەکەن کاڵاکه بکڕن. 


سەرچاوەکان



74 بینین