بۆچی نابێت ئەو مۆبایلانە بکڕین کە سۆفتوێریان خراپە؟

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-03-17-21:58:00 - کۆدی بابەت: 12141
بۆچی نابێت ئەو مۆبایلانە بکڕین کە سۆفتوێریان خراپە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سۆفت وێری مۆبایل (بە عەرەبی: سوفت وير للموبايل، بە ئینگلیزی: mobile software) بەشێکی زۆر گرنگە لە مۆبایلدا. زۆرجار پێشنیار کراوە کە مۆبایلێک نەکڕدرێت کە سۆفتوێری خراپە یاخود مۆبایلی جۆری تێکنۆ و ئینفینیکس پێشنیار ناکرێت کە بکڕدرێن چونکە سۆفتوێریان خراپە.

ئایا سۆفتوێر بۆ مۆبایل ئەوەندە گرنگە؟

لە ڕاستیدا سۆفتوێر بابەتێکی ئاڵۆز و قوڵە بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی سادە و ئاسان پێناسە بکرێت سۆفتوێر وەک عەقڵی مۆبایل دادەنرێت، ئەگەر مۆبایلێک تایبەتمەندی هەر چەند بەرز بێت و کامێرای 200MP و چیپەکەی باشترین چیپ بێت و باشترین پاتری لەسەر بێت، واتە بەگشتی لە ڕووی تایبەتمەندییەوە بەرزترین هاردوێر و تایبەتمەندی هەبێت بەڵام ئەگەر سۆفتوێری باش نەبوو ئەو تایبەتمەندییانە ئاستی تەواوی خۆیان پێشکەش ناکەن. بۆ نمونە دوو جۆر مۆبایل هەن دانەیەکیان کامێرای 200MPـە، دانەکەی تر کامێرای 12MPە یان 48MPـە، بەڵام کامێرای 12MP و 48MP وێنەی جوانتر و ڕوونترە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە وادەکات کامێرای 12MP و 48MP جوانتر و ڕوونتر بێت بوونی سۆفتوێرە.

بۆچی نابێت مۆبایلەکانی جۆری تێکنۆ و ئینفینیکس بکڕین؟

چونکە مۆبایلەکانی جۆری تێکنۆ و ئینفینیکس سۆفتوێریان خراپە، کاتێک لە تایبەتمەندی مۆبایلەکانی ئەم دوو کۆمپانیایە ورد دەبیتەوە، دەبینرێت کە تایبەتمەندی زۆر بەرزیان هەیە بەڵام کاتێک بەکاریان دەهێنیت بەو جۆرە نییە کە لە ئاست ئەو تایبەتمەندییانە بێت کە هەیەتی. زۆرجار بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەی کە سۆفتوێریان خراپە هەستی پێناکەن، چونکە مۆبایلی تریان بەکارنەهێناوە کە بەگشتی و لەڕووی سۆفتوێرەوە باشتر بێت، یاخود کاری زۆر ئاسایی بەو مۆبایلانە دەکرێت کە سۆفتوێریان خراپە. بۆیە ئەو مۆبایلانە مەکڕن کە سۆفتوێریان خراپە و تایبەتمەندییان بەرزە، چونکە ئەو کات ئەم تایبەتمەندییانە تەنیا دەبنە ژمارە و بەکردار هەست بەو تایبەتمەندییە بەرزانەی مۆبایلەکە ناکەیت. لەگەڵ دروستبوونی چەندین کێشەی جام بوون و گڵیچ کردنی بەرنامە و ئاپ و ڕووکاری مۆبایلەکەت.


سەرچاوەکان



102 بینین