١٢ یاسا بۆ ژیان: چارەسەرێک بۆ ئاژاوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ئەحمەد محەمەد ئەحمەد - به‌روار: 2024-05-10-11:49:00 - کۆدی بابەت: 12851
١٢ یاسا بۆ ژیان: چارەسەرێک بۆ ئاژاوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ناوی کتێب ١٢ یاسا بۆ ژیان: چارەسەرێک بۆ ئاژاوە (بە ئینگلیزی: 12 Rules For Life: An Antidote to Chaos، بە عەرەبی: 12 قاعدة للحياة: ترياق للفوضى) بۆ چەندین سەدە ئایین ڕۆڵێکی گرنگی لە واتا بەخشین بە ژیان بەخشیووە. گەشەسەندی پوچگەرایی و بێ دیینیش بەهەمان شێواز بیرۆکەی نوێی داڕشت، بەڵام ئەوانیش چارەسەری یەکجارەکیان پێ نەبووە. دکتۆر جۆردان پیتەرسۆن دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر توێژینەوەی لەسەر مێژوو، ئایین، زانستی دەماریی و دەروونی کرد، هەڵسا بە دانانی ١٢ یاسا بۆ ژیان. دکتۆر ئەم یاسایانەی بۆئەوە دانا تاوەکو مرۆڤ ژیانێکی ئامانجداری هەبێت.

مرۆڤ بەشێوەکی گشتی حەزی بە یاسا و ڕێگریکردن نییە، بەڵام ژیانکردنیش بەبێ یاسا قورسە و سەردەکێشێت بۆ ئاڵۆزی و ناجێگیری. یاسا گرنگە چونکە ژیان ئاسانتر دەکات، یارمەتی مرۆڤ دەدات تاوەکو پەیوەندییەکی جێگیر و تەندروستی لەگەڵ دەوروبەری هەبێت.

دکتۆر پێیوایە کە ئەنجامدانی کاری باش بریتییە لە ڕێگریکردن لە کاری خراپ. ئەو پێیوایە هەر یاسایەک ڕێگری بکات لە خراپە، ئەوا یاسایەکی باش و گونجاوە و ژیان ئاسانتر دەکات. هەر ١٢ یاساکە لە یاسایەکی بنچینەییەوە سەرچاوەیان گرتووە ئەویش ئەوەیە کە ئێمەی مرۆڤ خۆمان بەرپرسیارێتی ژیانی خۆمان لەئەستۆ بگرین. دکتۆر پێمان دەڵێت کە ژیانمان ڕێک بخەین، خزمەتی خۆمان، دەوروبەرمان و جیهان بکەین.

یاساکانی ژیان

دکتۆر لەم کتێبەدا کە کتێبێکی گەشەپێدانی خودە، چیرۆک و ڕوودای زۆری باسکردووە کە بەتایبەت بەسەر خۆیدا هاتوون. ماوەیەکی زۆریشی لە خوێندنەوە ویستووە تاوەکو گەشتووە بە دانانی ئەم دوازدە یاسایە:

یاسای یەکەم: بەڕێکی ڕاوەستە

ئەو کەسانەی کە متمانە بەخۆبوونیان زۆرە، سەرنجڕاکێش تر دەردەکەون و زیاتر ڕێز لێگیراون. ئەمەش وادەکات کە بەرهەمیان زیاتر بێت و دەروونیان ئاسوودە بێت. لەلایەکی دیکەشەوە، ئەوکەسانەی کە خۆیان بە کەمتر دەبینن زیاتر تووشی پەستانی دەروونی دەبن و بەرهەمیشیان زۆر نابێت، ئەو کەسانە زۆرجار بڕیاری نادروست و ناتەندروست دەدەن.

یاسای دووەم: گرنگی بەخۆت بدە وەکو چۆن گرنگی دەدەی بە کەسێکی دیکە

زۆرجار ئێمە زیاتر گرنگی بە شتی لاوەکی دەدەین وەک لەوەی گرنگی بە خۆمان بدەین. یاسای دووەم پێمان دەڵێت کە پێویستە ئێمە گرنگی بەخۆمان بدەین لە زۆربەی ڕووەکانەوە.

یاسای سێیەم: دەورووبەری خۆت بەو کەسانە بدە کە چاکەی تۆیان دەوێت

ئێمە بەزۆری کەسایەتی ئەو مرۆڤانە وەردەگرین کە ڕۆژانە زۆرترین کاتیان لەگەڵدا بەسەردەبەین. کاتێک هاوڕێیەتی کەسی خراپ دەکەیت ئەوە ئەبێت چاوەڕوانی ئەوەبین کە ژیانمان ڕەنگە ڕێگەیەکی خراپ بگرێت وەکو تاوان کردن و تەنانەت خۆکوشتنیش. ئەم یاسایە پێمان دەڵێت چۆن کەسی دروست هەڵبژێرین بۆ هاوڕێیەتی.

یاسای چوارەم: گەشە بە ژیانی خۆت بدە و واز لە ژیانی خەڵکی دیکە بهێنە

لەسەردەمی مۆدێرندا کە پەیوەندییەکان زۆر چڕوپڕن و ژمارەی دانیشتووانیش زۆرە هەمیشە کەسێک هەیە لەتۆ باشترە چی لەڕووی جوانی، سامان، پێگە یان پەیوەندییەوە بێت. گرنگ نییە چیت بەدەست هێناوە، هەمیشە ئەکرێت دەستکەوتەکانی تۆ کەمتربن لەچاو دەستکەوتەکانی کەسێکی دیکە. ئەم یاسایە پێتان دەڵێت چۆن ژیانی خۆت بەبەردەوامی گەشە پێبدەیت و بەدوای ژیانی خەڵکەوە نەبیت. فێردەبیت چۆن دونیابینیت باشتر بکەیت.

یاسای پێنجەم: منداڵەکانت فێری شوێنکەوتنی یاساکانی کۆمەڵگەکەی بکە

منداڵ کە لەدایک دەبێت خۆی لەخۆوە یاساکانی کۆمەڵگەکەی فێرنابێت، بەڵکو دەبێت فێربکرێن. ئەو دایک و باوکانەی کە سنوور بۆ منداڵەکانیان دانانێن لەداهاتوودا دوچاری گرفت دەبنەوە. 

یاسای شەشەم: ماڵی خۆت لە شووشە بوو بەرد مەگرە ماڵی خەڵکی

شکست و نشێووی هەمیشە دەبێت و هەر هەبووە. کۆمەڵێک هەن دانیپێدانانێن، ڕەتیدەکەنەوە و توڕە دەبن. کۆمەڵێکی دیکەش پێشوازی لە هەوراز و نەنگێکان ئەکەن و هەرناخۆشییەکیش کە دێتە پێش بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەرییان لەسەر بەجێدەهێڵێت.

یاسای حەوتەم: سەرنج بخەسەر ئامانجی بەرزتر نەوەکو تێربوونێکی کاتی و خێرا

ئەتوانیت بڵێیت کە ژیان دادپەروەر نییە و بەوهۆیەشەوە ژیانێک بژێیت کە گوێ بەهیچ شتێک نەدەیت و هیچ کارێک نەکەیت. لەهەمان کاتدا دەکرێت هەستیت و کارێک بکەیت بۆئەوەی ناخۆشی و نادادێکانی ژیان کەمبکەیتەوە.

یاسای هەشتەم: ڕاستی بدۆزەرەوە

ئێمە زۆرکات ناخۆشی دەبینین بەهۆی ئەوەی کە ڕاستگۆنین لەگەڵ خۆمان. لەڕێگەی ئەم کتێبەوە بۆتان ڕوون دەبێتەوە کە بۆچی ئێمە درۆ دەکەین و ڕاستێکان وەلا دەنێین.

یاسای نۆیەم: فێرببە کە گوێبگریت لە خەڵکی تر

کاتێک گوێ لەخەڵکی دەگریت ئەوا ئەتوانیت بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەیت. چونکە یارمەتیمان دەدات شتی نوێ فێرببین و بیربکەینەوە.

یاسای دەیەم: کێشەکانت دیاری بکە بۆئەوەی بەئاسانی چارەسەریان بکەیت

ئێمە بەپێی پێویست کار لەسەر کێشەکانمان ناکەین و ئەمانەوێت خۆیان چارەسەر ببن. ئەمەش لەداهاتوودا دەبێتە هۆی شکست چونکە کێشە خۆی لەخۆوە چارەسەر نابێت.

یاسای یازدەیەم: نادادی هەیە و قبوڵی بکە

ئێمە هەرگیز ناتوانین لە ژیانێک بژین کە هیچ نەنگیەکی تێدانەبێت، ژیان بەدڵنیایەوە نادادپەروەری تێدایە.

یاسای دوازدە: کاتێک تەرخان بکە بۆئەوەی سوپاسگوزاری ئەو شتانە بکەیت کە خاوەنیت

هەندێک خەڵک هەن کە کێشەی زۆر گەورەیان هەیە و بەبەراورد بە کەسانی دیکە زۆر خراپتر. دکتۆر کچەکەی خۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی توشبوبوو بەڵام هەمیشە هانیدەدا کە کێشەکان بە چەند دیوێکی جیاواز ببینێت و سوپاسگوزاری ئەوەبێت کە هەیەتی.


سەرچاوەکان



1418 بینین