نیشانەکانی کۆتایی هاتنی خۆشەویستی لای ئافرەت

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-22-18:05:00 - کۆدی بابەت: 12955
نیشانەکانی کۆتایی هاتنی خۆشەویستی لای ئافرەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیشانەکانی کۆتایی هاتنی خۆشەویستی لای ئافرەت (بە ئینگلیزی: Signs of the end of love for women، بە عەرەبی: علامات نهاية الحب للمرأة) کۆمەڵێک بارودۆخ و پێشهات هەن کە دەبنە هۆی نەمانی هەستی خۆشەویستی ئافرەت بۆ هاوبەشەکەی. ئافرەتان ناسراون بەوەی زیاتر لە پیاوان خۆشەویستی خۆیان بۆ خۆشەویستەکەیان دەردەبڕن. دەرنەبڕینی خۆشەویستی دەکرێت یەکێک لە نیشانەکانی کۆتایهاتنی خۆشەویستی بێت لەلای ئافرەتان.

عاشق بوون یەکێکە لە بەرزترین و جوانترین هەستەکان کە دەکرێت مرۆڤ هەستی پێ بکات بە واتای بەخشین و هەستکردن بە جۆرێک لە ئەفسانەگی لە کاتی بوون لەگەڵ ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت وەکو مەعشوق یان خۆشەویشت. هیچ هەستێک لە هەستکردن بە لەدەستدانی ئەم جوانییە قورستر نییە واتا لەدەستدانی هەستەکان بەرامبەر بە هاوبەشی ژیان. وەک چۆن چەندین ژن هەن کە بەم قۆناغەدا تێدەپەڕن، ژنەکە هەست دەکات کە سیحری خۆشەویستی دەستی کردووە بە کەمبوونەوە و نەمان، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردانی کۆتاییهێنان بە پەیوەندییەکە شتێکی قورسە و پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵ هەیە.

نیشانەکانی کۆتایی خۆشەویستی لە ئافرەتدا

لێرەدا کۆمەڵێک نیشانە هەن کە ئاماژەن بۆ کۆتایی خۆشەویستی لەلای ژنان، لەو نیشانانە بریتین لە:

وازهێنان لە گرنگیدان بە پیاوەکەی

ژنێک واز لە گرنگیدان بە وردەکارییەکانی هاوبەشەکەی دەهێنێت کاتێک خۆشەویستییەکەی کۆتایی دێت. هیچ هەوڵێک نادات وەکو ئەوەی هەوڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوبەشەکەی بدات بۆ ئەوەی بزانێت بە چیدا تێدەپەڕێت یان چۆن کاتەکانی بەسەر دەبات. هەروەها ژنەکە وایلێدێت درک و هەست بە هاوبەشەکەی ناکات و لێی تێناگات بەهۆی هەر شتێکەوە کە هاوبەشەکەی ئەنجامی بدات تووڕە دەبێت و تێکدەچێت.

لەدەستدانی هەستکردن بە سەرسامبوونی پیاوەکەی

ژن بەزۆری هاوبەشی ژیانی وەک سەرنجڕاکێشترین و دڵڕفێنترین کەس لە نێو هەمووان دەبینێت. بەڵام ئەمە نامێنێت کاتێک خۆشەویستییەکەی بۆی کۆتایی دێت هەروەها چیتر گرنگی بە هیچ هەوڵێک نادات بۆ ئەوەی سەرنجی هاوبەشەکەی ڕابکێشێت. ئیتر گرنگی بە هەست و حەز و ویستەکانی هاوسەرەکەی نادات و ئیهمالییان دەکات.

وازهێنان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پیاوان وەک ئەوەی تایبەتن

ژن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بۆ هاوبەشەکەی بسەلمێنێت کە چەندە تایبەتە بۆی، بە بەردەوامی دەستخۆشی لێدەکات و چەند کردەیەکی ڕۆمانسی بچووکی بۆ دەکات. بەڵام چیتر ڕوونادات کاتێک ئافرەت خۆشەویستییەکەی بۆ ئەم کەسە کۆتایی دێت، چونکە چیتر گرنگی پێنادات. لەم کاتەدا ئافرەت نایەوێت نە بۆ هاوسەرەکەی دەرخات کە چەند گرنگە لای هەروەها لەگەڵیشیدا هەوڵنادات بۆ ئەوەی گرنگی خۆی بۆ هاوسەرەکەی بسەلمێنێت.

کۆتایی بە پەیوەندی دەهێنێت لەگەڵ پیاوەکەدا

پەیوەندی نێوان ئەو دوو هاوبەشە نوێنەرایەتی بەردی بناغەی هەر پەیوەندییەک دەکات. کاتێکیش ژن کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەکەی دەهێنێت، ئەمەش نیشانەیەکی دڵنیایە بۆ کۆتایی هاتنی خۆشەویستی و ساتەکانی جوانی نێوانیان، ژنەکەش دەیەوێت ئەم پیاوە لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی دووربخاتەوە بەجۆرێک کە وەک ئەوەی ئیتر غەریبەیەک بێت لەگەڵیدا.

نایەوێت کات لەگەڵ پیاوەکەدا بەسەر بەریت

هەستی ژن بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگۆڕێت کاتێک هەستی خۆشەویستی بەرامبەر بە هاوبەشی ژیانی لەدەست دەدات. بەو پێیەی دەست دەکات بە لەدەستدانی ئارەزووی بەسەربردنی کات لەگەڵیدا، هەروەها ئارەزووی لەدەست دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی کە لە نێوانیاندا ڕوودەدەن، یان کات بەسەربردن لەگەڵیدا دەگۆڕێت بۆ شتێکی بێزارکەر و مات و نیگەرانبەخش.

تێکچوون لە ئەنجامی ڕەفتاری پیاوەکەیەوە

ژن دەست دەکات بە بێزاربوون لە هەموو کردارەکانی هاوبەشی ژیانی کاتێک هەستەکانی بۆی لەدەست دەدات. بەو پێیەی دەست دەکات بە ڕەخنەگرتن لە بچووکترین و سادەترین کارەکانی، تەنانەت ئەوانەی کە کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی نابێت. بۆ نموونە دەست دەکات بە ڕەخنەگرتن لە شێوازی نان خواردن و بچووکترین شتەکانی و شتە سادەکان دەبنە هۆی تێکچوونی ئافرەتەکە و نیگەرانی دەکەن.

هۆکارەکانی کۆتایی هاتنی خۆشەویستی لای ژن

لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆی کۆتایی هاتنی خۆشەویستی بۆ ژن:

  • ژن هەست بە قەدرزانی ناکات لەلایەن پیاوەکەیەوە.
  • لەدەستدانی پەیوەندی سۆزداری نێوان ژن و پیاو.
  • ژن هەست بە ڕۆتینێکی بێزارکەر دەکات لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ پیاوەکەدا و ناتوانێت لەم دۆخە دەربچێت.
  • ژن لەگەڵ پیاوەکەدا هەستی خۆی و هەستی خۆشەویستی خۆی لەدەست دەدات.


سەرچاوەکان



5116 بینین