بەکارهێنانی سناپی مۆد لە ئاندرۆید و دووچاربوونەوەی باندی ئایپی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-21-16:47:00 - کۆدی بابەت: 13217
بەکارهێنانی سناپی مۆد لە ئاندرۆید و دووچاربوونەوەی باندی ئایپی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرێك لەوانەی سناپی مۆد بەکارئەهێنن لە سیستمی ئاندرۆید دووچاری باندی ئایپی مۆبایل بوونەتەوە، واتا ناتوانی ڤێرژنی فەرمی سناپ بەکاربهێنیتەوە ئەگەر لە پلەی ستۆر یان لە گۆگڵیشەوە داونڵۆدی بکەیت جێگیر نابێت چونکە سناپی مۆدت بەکارهێناوە لە مۆبایلەکەت و باند بوویتە.

سناپی مۆدم بەکارهێناوە چۆن بزانم باند بوومە یان نا؟

ئەبێت کۆمەڵێک ڕێگە تاقیبکەیەوە بۆ دڵنیابوون، چونکە هەندێك جار پلەی ستۆر خۆی کێشەی تیایە.
سەرەتا کلێر داتایەکی پلەی ستۆر بکە و ئیمێڵی پلەی ستۆر بگۆڕە بەم شێوەیە:

  • setting
  • app
  • snapchat
  • Storage
  • clear data

ئەگەر هەر هەمان کێشە هەبوو بەرنامەیەکی تر داگرە لە پلەی ستۆر، ئەگەر هەروابوو داونڵۆد نەبوو یانی کێشەکە لە پلەی ستۆرەکەیە. بۆ دڵنیایی سناپ لەدەرەوەی پلەی ستۆر دابگرە، بۆ نموونە لە سایتی apk pure دایگرە و بزانە جێگیر ئەبێت یانا.

ئەگەر هەر جێگیر نەبوو واتای ئەوەیە باند بوویتە و چارەسەریش تەنها فۆڕماتی کۆمپیتەرە. واتا  لەپلەی ستۆر بەرنامەیەک دابگرە ئەبینیت ئاسایی دادەبەزێت تەنها سناپ داونڵۆد نابێت، لە دەرەوەی پلەی ستۆریش داونڵۆدی سناپ بکەیت هەر تەسبیت و جێگیر نابێت، ئەگەر ئەو حاڵەتەت بەسەرهات واتا باندبوویتە.


سەرچاوەکان



56 بینین