چۆن مامەڵە لەگەڵ پشتگوێخستنی هاوسەرەکەم بکەم؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-06-22-14:19:00 - کۆدی بابەت: 13241
چۆن مامەڵە لەگەڵ پشتگوێخستنی هاوسەرەکەم بکەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن مامەڵە لەگەڵ پشتگوێخستنی هاوسەرەکەم بکەم (بە عەرەبی: كيف أتعامل مع إهمال زوجي، بە ئینگلیزی: How do I deal with my spouse’s neglect)، ژیانی هاوسەرگیری ژیانێکی سادە و ئاسان نییە، هەندێک جار ناتوانین ڕێگایەکی لێکتێگەیشتنی باش بدۆزینەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ناخۆشی و دڵشکاندنی یەکتری و لێکدوورکەوتنەوە هەندێک جار دەگاتە خاڵەتی جیابوونەوە.

هەندێک ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی پشتگوێخستنی هاوسەر

قسەکردن

قسەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پشتگوێخستنەکەی، بەو پێیەی ئافرەت دەتوانێت هەستی پشتگوێخستنی خۆی دەرببڕێت و لە مێردەکەی بپرسێت دەربارەی هۆکارەکان و هەوڵی چارەسەرکردنی بدات. پێویستە لە کاتی قسەکردن لەگەڵیدا کات و شوێنی گونجاو هەڵبژێرێت، سەبر و کراوە بن، گوێ لە هۆکارەکانی یەکتر بگرن، و هەستی هەردوولا ڕوون بکەنەوە، ڕەنگە لە کاتی قسەکردن لەگەڵیدا ڕوون بێتەوە کە پشتگوێخستنەکەی جگە لە سەرقاڵبوون بە کارەوە هیچی تر نەبێت، بەڵام ئافرەت هەندێک لە کردەوەکانی مێردەکەی بە پشتگوێخستن دەزانێت. ڕەنگە هاوسەرەکە بێ ئاگا بێت لەوەی کە لە ڕێگەی هەندێک لە کردەوەکانییەوە  کەمتەرخەمی بە ژنەکەی نواندبێت بەبێ مەبەست ئازاری دابێت.

ڕاستگۆیی

ڕاستگۆیی نێوان هاوسەران یەکێکە لە گرنگترین لایەنەکانی پەیوەندی دروست  لە نێوانیاندا و ڕەنگە کێشەکان لە ئەنجامی خراپ تێگەیشتنەوە سەرهەڵبدات، لەوانەیە ژنەکە هەست بکات کە مێردەکەی لێی تێناگات. بۆیە گرنگە وریا بێت هەست و داواکارییەکانی بە ڕوونی بگەیەنێتە هاوسەرەکەی و لە کاتی قسەکردن لەگەڵیدا تەکتیک و زمانێکی نەرم ونیانی ڕاوێژ بکات.

ستایشکردنی هاوسەرەکەت

تەرکیزکردن لەسەر لایەنە ئەرێنییەکانی مێرد و ستایشکردنی هەرکاتێک دەرفەتێک هاتە پێشەوە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکە و هەستەکان، هەروەها زیاتر سەرنجی مێردەکەت زیاد دەکەیت باشتر وایە هەرکاتێک کارێک بکات سوپاسگوزاری بکەیت، تەنانەت ئەگەر شتێکی بچووکیش بێت، چونکە ئەمە وا دەکات درک بە ڕادەی قەدرزانی و هەستەکانی بکات بۆی لە ڕەزامەندی و دڵخۆشی کە کردەوەکانی بۆ ژنەکەی هێنایە ئاراوە، چونکە ئەمە هانی دەدات کە یارمەتی و گرنگی زیاتری پێبدات.

متمانە بەخۆبوون

یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە پیاو بۆ لای ئافرەت ڕادەکێشێت و بەهێزی کەسایەتیەکەی دەردەخات ئەوەیە کە گومانی لە جوانی و تواناکانی نەکات، هەروەها نيشاندانی متمانەی تەواو بە مێردەکەت لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئيرەیی لە ڕادەبەدەر لێی و کردارەکانی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوانیاندا و هەروەها بەرزکردنەوەی پێگەی ئافرەت.

خۆشەویستی پیشاندان

ڕەنگە هەستی خۆشەویستی لە ژیانی هاوسەرگیریدا بە تێپەڕبوونی ساڵان کاڵ بێتەوە، بۆیە باشترە هەندێک هەوڵ بدەیت بۆ دووبارە نیشاندانی خۆشەویستی  و بەدەستهێنانی خۆشەویستی، چەندین ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، لەوانە تەنها وتنی وشەی (خۆشمدەوێیت) هەموو ڕۆژێک لە گوێی هاوسەرەکەتدا دووبارەی بکەرەوە، ئەم کارە دەبێتە هۆی شکاندنی بەربەستەکان و خۆشەویستی زیاد دەکات، هەروەها دەتوانرێت لە ڕۆژدا هەندێک ئاماژەی جوانی بۆ بکەیت بۆ ئەوەی گرنگی بەو شتانە بدە کە دڵخۆشی دەکات و دڵنیای بکەوە کە خۆشت دەوێت.

هۆکارەکانی پشتگوێخستنی پیاو بەرامبەر ژنەکەی؟

بە کەم سەیرکردنی هاوسەرەکەت، پیاوان بەگشتی گرنگییەکی زۆر بە غروری خۆیان دەدەن، بۆیە پیاو پێی خۆش نییە ژنەکەی سەرنجی لەسەر هەڵەکانی بێت، یان قسەکانی ڕاست بکاتەوە، یان بەهای خۆی کەم بکاتەوە لەبەردەم کەسانی تر، بەتایبەتی لە پێش چاوی منداڵەکانی دەتوانرێت لە کاتێکی گونجاودا لە نێوان خۆیاندا باسی ئەم هەڵانە بکەن.

بیرهێنانەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، ڕەنگە هۆکاری پشتگوێخستنی مێردەکە و گرنگینەدان بە ژنەکەی ئەوە بێت کە هەمیشە هەڵەکانی ڕابردووی بیردەخاتەوە، باش نییە بارودۆخی نەرێنی یان هەڵەکان دووپات بکەیتەوە کە لەو کاتەدا چارەسەر کراون.

دوور بکەوەرەوە لە شێوازی تاوانبارکردن و سەرزەنشتکردن لە قسەکردندا، وریابە کە بە ناکۆکی کۆتایی نەیەت، وەک چۆن دەتوانرێت ئەم جۆرە بابەتانە هەنگاو بە هەنگاو چارەسەر بکرێن. 
 
زۆر گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان، هەندێک ئافرەتان لەکاتی گەڕانەوەیان لە کارەکردن ڕاستەوخۆ  گلەیی دەکەن و باسی هەموو ئەو کێشە و سەختییانە دەکەن کە پێیدا تێپەڕیوە، ناڕەحەتی پیاوەکەی نابینێت کە بەهۆی کارکردنەوە تووشی دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاربوونی پیاو لە ژنەکەی بۆیە پێویستە ئافرەتان ڕەچاوی ماندووبوونی  مێردەکانیان بکەن کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە پێشوازیان لێ بکەن. 


سەرچاوەکان



39 بینین