چی ئەزانیت دەربارەی تۆپی یۆرۆی ٢٠٢٤؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-15:31:00 - کۆدی بابەت: 13252
چی ئەزانیت دەربارەی تۆپی یۆرۆی ٢٠٢٤؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تۆپی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا نمایشکرا، و یەکەم جارە ئەم جۆرە تۆپە لەم پاڵەوانێتییە بەکاربێت چونکە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتووە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی ناوبژیوانانی (VAR) ئەبێت.

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر تۆپەکە

  • تۆپەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداس دروست کراوە و بەناوی (Fussballiebe) واتا خۆشەویستی تۆپی پێ.
  • تۆپەکە لە ٢٠ پارچەی پێکەوەلکاو پێکهاتووە لە ماددەی سروشتی و بایۆلۆجی وەکو ڕیشاڵی گەنمەشامی و قامیشی شەکر و لاستیک.
  • تەکنەلۆژیای (Connection Ball)ـی پێشکەوتووی تێدا جێگیرکراوە ئەویش ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژووری (VAR)، پەنای بۆ ئەبردرێت لە ئەگەری بوونی حاڵەتی ئۆفساید و بۆ دڵنیابوونەوە لە حاڵەتەکە پشت بە ئۆفسایدی ڕۆبۆتی ئەبەسترێت کە ئەویش هەر لەڕێی ئەم تەکنیکەوە بەدەست ئەهێنرێت.
  • هەستەوەری زۆر وردی تێدا جێگیرکراوە ئەویش باش دەبێت بۆ ناوبژیوانانی (VAR) کە هەر کاتێك یاریزانەکە دەستی بەر تۆپەکە بکەوێت ڕاستەوخۆ لەژووری ڤار ناوبژیوانان ئاگادارئەبن ئەمەش وائەکات ناوبژیوانی یاری بەخێرایی بتوانێت بڕیار بدات.
  • نرخی تۆپەکە بۆ کەسی ئاسایی١٥٠ یۆرۆیە واتا نزیکی ٦٣ دۆلار.


سەرچاوەکان



143 بینین