مۆبایلی Realme Note 50

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-18:39:00 - کۆدی بابەت: 13377
مۆبایلی Realme Note 50

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 6.74 ئینج و ڕوونی +HD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 90 هێرتز. هەروەها ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 560 نیت، هەروەها مینی کەپسولی هەیە هاوشێوەی داینامیک ئایلەندی ئایفۆن. ئەم شاشەیە بۆ ئەم نرخەی مۆبایلەکە زۆر گونجاوە و بێ کێشەیە بۆ نرخەکەی خۆی گونجاوە. تایبەتمەندی مینی کەپسول هاوشێوەی داینامیک ئایلەندی ئایفۆن شتێکی زۆر نایابە لەم نرخە، هەروەها خاڵێکی تری بەهێزی ئەم شاشەیە ئەوە دژە شکانە واتە زۆر بەهێزە بۆ شکان و زۆر نایابە و بەزەحمەت ئەشکێت.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Unisoc Tiger T612 کە لەسەر 12nm بناغەکراوە، کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Realme UI T. ئەم چیپە بۆ کاری ئاسایی ڕۆژانە و سۆشیال میدیا و یارییە ئاسایەکان کێشەی نییە، بەڵام بۆ یاری زۆر قورسی وەک پۆبجی نابێت چونکە نرخی مۆبایلەکە زۆر کەمە. سۆفتوێری ڕیەلمیش یەکێکە لە بێکێشەترین سۆفتوێرەکان بۆیە ئەگەر مۆبایلێکی زۆر  هەرزانت دەوێت کێشەی کەم بێت ئەم مۆبایلە گونجاوە.

کامێرا 

لە پشتەوە کامێرایەکی سەرەکی و هەستەوەرێک لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.
• کامێرای سەرەکی 13MP
• هەستەوەری یارمەتیدەر 0.8MP
• بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ بە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات
• کامێرای سێڵفی 5MP
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 720p 30fps تۆماردەکات.
لە ڕاستیدا هیچ مۆبایلێک لەم نرخە زۆر هەرزانە ناتوانێت کامێرایەکی زۆر ئاست بەرز و زۆر جوانت پێبدات، بەڵام بۆ نرخەکەی خۆی کامێرای گونجاوە بۆ شتی پێوست و گرنگ و وێنەی ئاسایی.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 10W بارگاوی دەبێتەوە، بۆیە خاوەنی پاترییەکی زۆر گونجاوە.

تایبەتمەندی گشتی

کێشی مۆبایلەکە 186 گرامە، خاوەنی ip 54ـە واتە دژە باران و پڕوشکە ئاو و تەپ و تۆز و دژە ڕژانی ئاوە بەسەریدا، یاخود ئەگەر مۆبایلەکەت کەوتە ناو ئاو ڕاستەوخۆ دەری بێنیتەوە کێشەی نییە، بەڵام نەک دژە ئاوی تەواو بێت و بە ئارەزووی خۆت بیبەتە ناو ئاو نا بەڵام گەر کەوتە ناو ئاو و ڕاستەوخۆ دەرت هێنایەوە کێشەی نییە یاخود ئەگەر بارانی بێکەوت یان پڕوشکە ئاو یان ئاوی بەسەردا ڕژا کێشەی نییە.

بوونی ip 54 لەم نرخە شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە و خاڵێکی بەهێزە. دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆ نییە، واتە دەنگ تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت کە بۆ ئەم نرخە زۆر ئاساییە، شوێنی هێتفۆنی ماوە ئەمەش خاڵێکی باشە. پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە لاتەنیشتە و زۆر گونجاوە. دیزاینی مۆبایلەکە زۆر جوانە بۆ ئەم نرخە و هاوشێوەی ئایفۆنە بۆ ئەوانەی حەز لە ئایفۆن دەکەن.

لە دووی نیسان لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەستە بەم نرخانە:
• بۆ ڕامی 3 کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام 7 و بیرگەی 64 بە 72 دۆلارە.
• بۆ ڕامی 4 کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام 8 و بیرگەی 128 بە 83 دۆلارە.

بۆ کێ گونجاوە؟

ئەم مۆبایلە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە پارەیەکی زۆر کەمیان هەیە و حەزیان لە مۆبایلێکی گونجاوە بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاسایەکان. یاخود بۆ ئەو کەسانەی دەیەوێت مۆبایلێکی هەرزان بکڕێت.
یان بۆ کەسانێک مۆبایلێکی زۆر بەهێزیان بوێت درەنگ بشکێت یان بەرگری بۆ ئاو هەبێت و بەزەحمەت بسوتێت.
بەڵام بۆ کەسێک نابێت مۆبایلی بۆ یاری قورس بوێت یان بیەوێت مۆبایلەکە کامێرایەکی زۆر زجوانی هەبێت چونکە نرخی مۆبایلەکە زۆر کەمە.


سەرچاوەکان



23 بینین