ئەندەلوس لە کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-02-14:49:00 - کۆدی بابەت: 13411
ئەندەلوس لە کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەندەلوس (بە عەرەبی: أين تقع الأندلس، بە ئینگلیزی: Where is Andalusia)، وڵاتێکە  ڕووبەرەکەی ٨٧،٥٩٠ کیلۆمەتر دووجایە، دەکەوێتە دووری باشووری ئیسپانیا لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئێکسترێمادورا و کاستیل-لامانچا، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ مورسیا، لە کاتێکدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ دەریای ناوەڕاست و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی و پورتوگال لە ڕۆژاوادا، ئەندەلوس ئەم شار و پارێزگایانە لەخۆدەگرێت: هوێلیڤا و کادیز، سێڤییا، مەلەگا، جاین، گرانادا و ئەلمێریا.

پایتەختی ئێستای ئەندەلوس شاری سێڤییایە، حکوومەتی وڵاتەکەش لە ئەنجوومەنی جێبەجێکار پێکدێت کە سەرۆکێک سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها پەرلەمانێکیش کە لە یەک ئەنجومەن پێکهاتووە. چەمکی ئەندەلوس لە ڕووی مێژووییەوە ئاماژەیە بۆ خاکەکانی نیمچە دوورگەی ئیبیریای ژێردەستەی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە نێوان ساڵانی ٧١١ بۆ ١٤٩٢ـی زایینی بڵاوبووەتەوە، چەندین ناوچە و وڵاتی لەخۆگرتووە، بەڵام ئەو کاتەی دەوڵەتی ئیسلامی لاواز بوو، دەستی کرد بە لەدەستدانی شار و ناوچەکان یەک لە دوای یەک.

جوگرافیای ئەندەلوس

ئەندەلوس خاوەنی هەمەچەشنترین زەوییە لە ئیسپانیا، بەو پێیەی تایبەتمەندە بە بوونی زەوییە جیاواز و جۆراوجۆرەکان، لە نێوان بەرزاییەکانی ئەلب و دارستانەکانی سنەوبەر لە بەرزاییە بەرزەکان و بیابانە وشکەکان و دەشتە بەپیتەکاندا، کە بەناوبانگە بە چاندنی میوە ژێر گەرمەکان. هەروەها ئەندەلوس بە کەناراوەکانی جیا دەکرێتەوە کە بە درێژایی ٨٠٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەو، ٧٠٪ـی ئەم کەناراوانە لەسەر دەریای ناوەڕاست دابەش بوون، کە بریتیین لە کەناری ئەلمێریا، کەناری گەرم، کەناری کۆسمۆپۆلیتی دێل سۆل، لە کاتێکدا کەناری دی لا لوز بەدرێژایی زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژاوای کێوی تاریقە.

لە ئەندەلوس دوو زنجیرە چیا هەیە: زنجیرە چیای بێتیکا کە کۆشکی زەبەلاحی ساگرادا لەخۆدەگرێت کە ٢٣٨٣ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە، هەروەها زنجیرە چیای پێنیبێتیکا. ئەندەلوس لوتکەی شاخاوی بەرز لەخۆدەگرێت. وەک سیرا نیڤادا (شاخی بەفر) کە بەرزترین لوتکەی شاخەکانی نیمچە دوورگەی ئیبەرییە،  بەرزییەکەی دەگاتە ٣٤٨١ م، لوتکەی ڤێلێتا کە ٣٣٩٢ ەتر لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە.

کەشوهەوای ئەندەلوس

ئەندەلوس زۆربەی کاتەکان کەشوهەوای گەرمی دەریای ناوەڕاستی هەیە، زستانەکان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران بە شێوەیەکی ناڕێک دەبارێت، هاوینەکان وشک و گەرمن، بەتایبەتی کاتێک لە ناوچە کەنارییەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە ناوخۆییەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تێکڕای پلەکانی گەرما لە ئەندەلوس نزیکەی ١٨ پلەی سەدییە، مانگی یەک ساردترین مانگی ساڵە، لە کاتێکدا مانگی ئاب گەرمترین مانگە، جێگای سەرنجە کە کەشوهەوای ئەندەلوس یەکێک لەو هۆکارانەی کە گەشتیاری بە جۆرێک گەورە ڕادەکێشێت، ناوچە کەنارییەکانی ئەندەلوس و ناوچە نزمەکان ساڵانە نزیکەی ٣٠٠٠ کاتژمێر بەر تیشکی خۆر دەکەون. لە لایەکی ترەوە ئەندەلوس خاوەنی جۆراوجۆرییەکی بایۆلۆجی دەوڵەمەندە، لەسەر بنەمای جۆراوجۆری کەشوهەواکەی. کەشوهەوا لە کەشوهەوای بیابانی تابەرناس (ئەلمێریا)ـەوە دەست پێدەکات تا کەشوهەوای سەختی زستانە لە لوتکە بەفراوییەکانی چیای سیرا نیڤادا (گرانادا).


سەرچاوەکان



12 بینین