زانیاری لەسەر ڕیخۆڵە کوێرە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-14:01:00 - کۆدی بابەت: 14068
زانیاری لەسەر ڕیخۆڵە کوێرە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕیخۆڵەکوێرە (بە ئینگلیزی: appendicitis، بە عەرەبی: الزائدة الدودية) شوێنەکەی دەکەوێتە سەرەتایی ریخۆڵە ئەستوورە، شوێنی دروستبوونی بەکتریای سوودبەخشە و وەکو سیستمی بەرگری ئیش ئەکات، ماددەی mucus دروست ئەکات کە رێگری ئەکات لەدروست بوونی قەبزی، وەکو یەدەگ بۆ نەشتەرکاری  بۆڕی میز و دروستکردنی میزڵدان بەکاردێت، یەکێکە لەنەخۆشییە باوەکان کە تووشی مرۆڤ ئەبێت.

نیشانەکانی

  • ئازاری زگ سەرتا لە ناوەڕاست پاشان زیاتر لەبەشی ڕاست ئازار دروست دەبێت.
  • دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • ڕەق بوونی زگ
  • بونی ئازار لەکاتی کۆکە
  • بوونی ئازار لەکاتی جووڵەکردن
  • لەکاتی  پشکنین بەدەست هەمان ئازاری دەبێت
  • بەرزبوونەوەی لێدانی ترپەی دڵ

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە

  • بەڕێگای دەست لێدان لە زگی نەخۆش زۆرجار دکتۆر ناتوانێ پشت بەم پشکنینە ببەستێمبۆیە پێوستی بە چەند پشکنینێکی تر هەیە.
  • پشکنینی خوێن و میز
  • سۆنەرکردن
  • CT scan

چارەسەری 

  • ئەنجامدانی نەشتەرکاری 
  • ئەگەر لە سەرەتای  هەوکردن بوو  بە دەرمانی ئەنتیبایۆتیک چارەسەر ئەکرێت.

تێبینی

  • زۆر جار نەخۆش مەرج نییە کە ڕیخۆڵە کوێرەی بوو ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری بکرێت، بەڵکو بە پێدانی دەرمان هەوکردنەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەر ئەبێت.
  • لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە خۆت بە دووربگرە لەدەرمانەکانی ئازار شکێن چونکە ئەگەری تەقینی  زیاتر دەکات.
  • هیچ ڕێگایەکی خۆپارێزی بۆ ئەم نەخۆشییە نییە بەڵام لەوانەکەمترە کە ماددەی ریشاڵی زۆرتر ئەخۆن.


سەرچاوەکان



104 بینین