زانیاری لەسەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-22:13:00 - کۆدی بابەت: 14608
زانیاری لەسەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە (بە ئینگلیز: Appendicitis) ڕیخۆڵە کوێرە ئەندامێکی بچووکی شێوە پەنجەیە درێژیەکەی 10cmـە لە ریخۆڵە گەورە جیابۆتەوە، خواردن و پاشماوەی خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە گەورە، بەڵام بەهۆی بچووکی هەندێک کات ناتوانێت خۆی پاک بکاتەوە و ئەمش ئەبێتە هۆی هەوکردنی. هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە حاڵەتێکی لەناکاوە و کتوپڕە گەر بێت و پشتگوێبخرێت دەبێتە هۆی تەقینی.

نیشانەکانی

  • لە سەرەتادا بە ئازاری بەشی ناوەڕاستی سک دەستپێدەکات.
  • دوای چەند کاتژمێرێک ئازارەکە دەچێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک.
  • کەمێک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
  • دڵ بەیەکاهاتن و ڕشانەوە و نەمانی ئارەزوو بۆ خواردن.

 چۆن ئەم حاڵەتە کتوپڕە چارەسەر دەکرێ؟

تەنها لەڕێگەی لابردنی بەشی ڕیخۆڵەکوێرە لەڕێگەی نەشتەرکاریەوە.

کێشەکانی دوای نەشتەرکاری کە ئەگەری دروستبوونی هەیە

  • ڕشانەوەی بەردەوام
  • زیادبوونی ئازاری سک
  • گێژخواردن و بوورانەوە
  • زیادکردنی ئازار و سووربوونەوە لەجێی نەشتەرکاریەکەدا.
  • هەبوونی تا
  • هەوکردن لە شوێنی نەشتەرکارییەکەدا.


سەرچاوەکان



40 بینین