زانیاری لەسەر بەکتریای گەدە

له‌لایه‌ن: - ئارام عبدالرحمن ئارام عبدالرحمن - به‌روار: 2024-08-23-14:35:00 - کۆدی بابەت: 14282
زانیاری لەسەر بەکتریای گەدە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکتریای گەدە (بە ئینگلیزی: Helicobacter pylori) جۆرێکی بەکتریایە کە دەتوانێت بچێتە ناو لەش و لە ڕێڕەوی هەرسدا بژی، دوای چەند ساڵێک دەکرێت ببێتە هۆی برینی گەدە لە ناوپۆشەکەیدا یان لە بەشی سەرەوەی (بەشی یەکەمی) ڕیخۆڵەباریکەدا، تووشبوونی هەندێک لە خەڵکی بە میکڕۆبەهەوکردن ڕەنگە سەرەنجام ببێتە هۆی شێرپەنجەی گەدە.

بەکتریای گەدە چییە؟

بەکتریای گەدە کە بەکتریای H.pylori ناسراوە، یەکێکە لەو بەکتریایەی کە لە گەدەی مرۆڤدا دەژی و دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و لە هەندێک کەسیشدا دەبێتە شێرپەنجەی گەدە.

باوترین ڕێگاکانی تووشبوون بە بەکتریای گەدە

  • گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنی.
  • خواردنی خۆراکی کۆن و خواردنە خێراکان و سوورکراوەکان.
  • بەکارهێنانی قاپ و کەوچک و کوپی کەسانی تووشبوو.

نیشانەکانی

  • ئازاری سک بەتایبەتی لە کاتی برسێتیدا
  • دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • قرقێنەی زۆر
  • کێش دابەزین

ڕێگانی دەستنیشانکردنی

  • پشکنین لە ڕێگای هەناسەوە
  • پشکنینی پیسایی 
  • پشکنینی خوێن

تێبینی گرنگ: پشکنینی دەستنیشانکردنەکە لە ڕێگای پیساییەوە بکرێت باشترە وەک لە خوێن و ئەنجامی دروست دەبەخشێت، چونکە لە کاتی بوونی بەکتریاکە لە گەدەدا ئەوە ئەنجامەکەی لە پیساییدا دەبێت، تا بەکتریاکە بوونی هەبێت ئەنجامەکەی ئەرێنی ئەبێت و لە پشکنینەکەدا دەردەکەوێت، بەڵام لە خوێندا دژەتەنی بەکتریاکە هەیە و ئەگەری هەیە بەهۆی دەرنەکەوتنی دژەپەیداکەرەکەوە ئەنجامی دروست نەدات، یاخود پشکنینەکە ئەرێنی بێت بەڵام ئەوە تەنها دژەتەن بێت و لە پێشتردا کەسەکە تووشبووبێت و لە ئێستادا بەکتریاکە بوونی نەبێت.


سەرچاوەکان



90 بینین