چارەسەری ئازاری گەدە

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-08-05-18:12:00 - کۆدی بابەت: 13901
چارەسەری ئازاری گەدە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چارەسەری ئازاری گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach pain treatment، بە عەرەبی: علاج ألم رأس المعدة)

دەرمانی چارەسەری ئازاری گەدە

هۆکاری ئازاری گەدە زۆرن و بەو پێیەش چەندین دەرمان هەیە کە ڕەنگە پزیشک پێشنیاری بکات بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەدە بە غاز یان بەبێ غاز، بۆیە پێویستە پابەند بیت بەو دەرمانانەی پزیشک پێشنیارت بۆ دەکات، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە چارەسەرکردنی ئازاری گەدە بە گیا، چونکە ڕەنگە هەندێکیان زیان بەخش بن، باوترین ئەو دەرمانەنەی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەدە بەکردێن بریتن لە:

دەرمانی دژە ترش

دژە ترشەڵۆک، بریتین لەو دەرمانانەی کە یارمەتی خواردنی هەرس نەکراو و نەهێشتنی دڵەکزێ دەدەن لە ڕێگەی هاوسەنگکردنی ترشی گەدە لە شێوەی شروب یان حەبی بەبێ ڕەچەتە لە دەرمانخانەکان  دەفرۆشرێت. باڕی دەرمانەکە پشت بە خودی دەرمانەکە دەبەستێت.

دەرمانی دژە ترش دەتوانێت هەندێک کاریگەری لاوەکی دروست بکات، کە هەندێک جار پێویستی بە ڕاوێژکاری پزیشکی تایبەت هەیە ئەگەر باشتر نەبوو یان ئەگەر بە تێپەڕبوونی کات خراپتر بوو، هەندێکجاریش دەرمانەکە دەگۆڕدرێت بە دەرمانێکی تر بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو دەرمانەکە.

سەبارەت بەوەی کەی دەرمانی دژە ترش بخورێت، باشترە ٣٠-٦٠ خولەک دوای ژەمەکان و بەر لە خەوتن بخورێت، لە هەمان کاتدا دوور بکەوەرەوە لە خواردنیان لەگەڵ دژە وەرگری هیستامین ٢ (H2 blockers).

دەرمانی دژە وەرگری هیستامین ٢

دژە وەرگری هیستامین ٢ پێیان دەوترێت دژە وەرگری H2، و مەبەستیان کۆمەڵێک دەرمانە کە بڕی ترشەڵۆکی بەرهەم هێنراو لەلایەن خانەکانی دیواری گەدە کەمدەکەنەوە، نموونەیان بریتین لە:

  • سیمیتیدین.
  • فامۆتیدین.
  • نیزاتیدین.
  • ڕانیتیدین.

دژە وەرگرەکانی  H2 بەبێ ڕەچەتە بەکاردەهێنرێن بۆ کەمکردنەوە یان ڕێگریکردن لە ئازاری دڵەکزێ و هەرس نەکردن و ئازاری گەدە.

دەرمانی ڕێگریکەری پەمپە پرۆتۆنەکان

ڕێگریکەرانی پەمپەکانی پرۆتۆن لەسەر بنەمای کارکردنیان بۆ کەمکردنەوە یان وەستاندنی دەردانی ترشی گەدە کاردەکەن و بە کارگەرترین دەرمان دادەنرێت لە ڕووی کاریگەرییەوە بە بەراورد بە دەرمانەکانی تر، چونکە کارڤلەسەر کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە دەکات، بە دەرمانی سەلامەت و بەرگەگرتن دادەنرێت بەڵام بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی ئێستا، بەکارهێنانی درێژخایەنی ئەم دەرمانانە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی هەندێک مەترسی.

هەندێک لە دەرمانەکانی ڕێگریکەری پەمپە پرۆتۆن پێویستیان بە ڕەچەتە هەیە، وەک ڕابیپرازۆڵ، و هەندێکی تریش کە پێویستیان بە ڕەچەتە هەیە وەک ئۆمیپرازۆڵ، لانسۆپرازۆڵ و پانتۆپرازۆڵ.

بەڵام تەنانەت لە حاڵەتەکانی ئەو دەرمانانەی کە بەبێ ڕەچەتە دەفرۆشرێن، دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە دەرمانەکە لە ڕووی ژەمە دەرمانەکە و ماوەی گونجاو لە ئەگەری خواردنی دەرمانەکە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ هەفتە و چۆنیەتی خواردنی دەرمانەکە، چونکە هەندێکیان بە گەدەی بەتاڵ دەخورێن، بۆ زانیاری زیاتر پێشنیار دەکرێت ئەو نامیلکەیەی کە بە پاکەتەکەوە لکێنراوە بخوێنرێتەوە.

ئامۆژگاری و ڕێنمایی بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە

ئەو ئامۆژگاری و ڕێنماییانەی کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • دڵنیابە لە خواردنی بەشە بچووکەکان
  • پێشنیار دەکرێت ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە هەست بە تێری دەکەیت بە خواردنی پارچەیەکی کەم وەک پرۆتینی بێ چەوری، لە ئەگەری هەستکردن بە ئازاری زۆر لەکاتی خواردنی بڕێکی زۆردا.
  • دوور بکەوەرەوە  لە خواردنی هەندێک خۆراک، وەکو خۆراکی سورکراوە و بەهارات و چەوری زۆر.
  • دوور بکەوەرەوە لە قاوە، شوکولاتە، نەعنا و خۆراکە ترشەکان، وەک تەماتە، میوەی لیمۆ و شەربەتی ترش (پرتەقاڵ، ترێ، لیمۆ).
  • باشترە پێش قووتدان خواردنەکە بە هێواشی بخورێت و بە باشی بجورێت.  
  • ڕاستەوخۆ پێش خەوتن دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ژەمە گەورەکان.
  • هێشتنەوەی گەدە بە بەتاڵی بۆ ماوەیەک کە لە نێوان ٢-٣ کاتژمێر پێش پاڵکەوتن یان خەوتن و لەبەرچاوگرتنی خواردنی ژەمە بچووکەکان کە لە نێوان ژەمە خۆراکییە زۆر سووکەکاندا لە ڕۆژدا.
  • پشتی سەر جێگاکەت بەرز بکەرەوە ئەگەر تووشی نیشانەکان بوویت لە کاتی خەوتن یان پاڵکەوتن؛ ئەمەش یارمەتی گەڕانەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە دەدات لە سورێنچکەوە بۆ گەدە، بەم شێوەیە ئەم نیشانانە کەم دەکاتەوە.
  • خواردنی تەندروست بخۆ، کە بریتین لە سەوزە، میوە، نانی دانەوێڵەیی، بەرهەمە شیرەمەنییە کەم چەوریەکان، پەلەوەری، گۆشتی بێ چەوری و ماسی، ئامۆژگاری دەکرێت کە ئەگەر پێویست بوو پرسیار لەبارەی ڕێجیمێکی تایبەتەوە بکەیت.
  • ڕۆژانە بڕێکی پێویست شلەمەنی بخۆرەوە، پرسیار بکە دەربارەی ئەو بڕە شلانەی کە پێویستە ڕۆژانە بخورێتەوە لە ئەگەری کێشەیەکی تەندروستیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خواردنەوە قاوە و کافاینییەکان پێشنیار ناکرێت.

ئەو هۆکارانەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت

حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی گەدە لەوانەیە ببنە هۆی ئەو نیشانانەی کە پێویستیان بە سەردانی پزیشک هەیە لە ئەنجامی ئازاری گەدە، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

  • سەختی هەناسەدان یان قووتدان
  • کۆکە لەگەڵ خوێن
  • سکچوون، ڕشانەوە، یان سکچوون کە زیاتر لە ڕۆژێک دەخایەنێت لە گەورەکاندا
  • لەدەستدانی هۆشیاری یان ماندوێتی زۆر
  • هەستکردن بە فشاری توند لە ناوچەی سنگدا
  • تا (واتە پلەی گەرمی ٣٨ پلەی سەدی یان زیاتر)
  • بوونی خوێن لە پیسایی یان ڕشانەوە؛ هەریەکێکیان سوور یان ڕەش دەردەکەون
  • ڕشانەوەیەکی زۆر، واتە نەتوانینی ڕاگرتنی شلەمەنیەکان لە گەدەدا دوای خواردنەوەی
  • دەرکەوتنی ئازاری سنگ یان ئەگەر خراپتر بوو یان درێژ بووەوە بۆ سنگ، پشت، مل، شان یان قۆڵ
  • ئاوسانی سک


سەرچاوەکان



214 بینین