چەند دەریا لە جیهاندا هەیە؟

له‌لایه‌ن: - سۆزیار یاسین سۆزیار یاسین - به‌روار: 2024-08-18-00:06:00 - کۆدی بابەت: 14180
چەند دەریا لە جیهاندا هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بابەت

چەند دەریا لە جیهاندا هەیە؟ (بە عەرەبی: كم بحر في العالم، بە ئینگلیزی: How many seas are there in the world)

دەریاکانی جیهان

لە جیهاندا زیاتر لە ١٠٠ دەریا هەیە، کە بریتین لەو دەریایانەی لە جیهاندا زۆرترین ژمارەی بەکارھێنانیان ھەیە، هەمان ئەو دەریایانەن کە کیشوەرە دێرینەکانی جیهان بە حەوت دەریای سەرەکیەوە دەبەستنەوە، زۆربەیان دەکەونە ناوچەی دەریای ناوەڕاست، ئەم دەریایانە بریتین لە:

  • دەریای سپی ناوەڕاست
  • دەریای ئادریاتی
  • دەریای ڕەش
  • دەریای سور
  • دەریای عەرەبی
  • کەنداوی عەرەبی
  • دەریای قەزوین

ناوی تری دەریاکان لە جیهاندا

کۆمەڵێک دەریای تر هەن لە جیهاندا، لەوانە:

  • دەریای ئادریاتک
  • دەریای ئیجە
  • دەریای ئەندامان
  • دەریای ئاراڵ
  • دەریای باڵتیک
  • دەریای بارنتس
  • دەریای بێرینگ
  • دەریای کاریبی
  • دەریای مردوو
  • دەریای ڕۆژھەڵاتی چین
  • کەناڵی ئینگلیزی
  • دەریای جاڤا
  • دەریای کارا
  • دەریای باکوور
  • دەریای ژاپۆن
  • دەریای چینی باشوور
  • دەریای زەرد

گەورەترین دەریاکان لە جیهاندا

ھەندێکیان دەخەینەڕوو:

دەریای سپی ناوەڕاست

ڕووبەری دەریای سپی ناوەڕاست نزیکەی ٢،٥٠٩،٦٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، دەریای ناوەڕاست بە زەریای ئەتڵەسیەوە بەستراوەتەوە، هەروەها دەریاکە بە وشکانی دەورە دراوە لە هەموو لایەکیەوە، بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی کەشتی نێودەوڵەتی دادەنرێت لە جیهاندا؛ ئەمەش وایکردووە زیاتر ڕووبەڕووی پیسبوون بێتەوە، دەریای ناوەڕاست بە بوونی نەوتی تێدا دەناسرێتەوە، چونکە ساڵانە نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن تۆن بەناویدا دەگوازرێتەوە.  

دەریای کاریبی

ڕووبەری دەریای کاریبی نزیکەی ٢،٥١٤،٨٧٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بە ئاوە گەرم تایبەتمەندەو کەمتر سوێرە لە چاو زەریای ئەتڵەسی، ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی بەناوبانگی گەشتیاری، بەڵام بە یەکێک لە دەریا مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی بوونی چالاکی گڕکانی تێیدا.

دەریای چینی باشوور

ڕووبەری دەریاکە نزیکەی ٢،٩٧٣،٣٠٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، دەریاکە چەندین دوورگەی بچووک لە خۆدەگرێت، بەڵام هیچ دانیشتوانێکی تێدا نییە، ئەم دوورگانە بە بابەتی ناکۆکی لە نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت، هەروەها گروپێکی تری دوورگە و مەرجان دەگرێتەوە کە دەکەوێتە دوورگەکانی سبراتلی، گرنگی ئەم دوورگانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ناوچەیەکی گرنگی ماسی گرتن و هەروەها گاز و نەوتن.


سەرچاوەکان



161 بینین