عادل ئیمام (بە ئینگلیزی: Adel Emam، بە عەرەبی: عادل إمام) ئەکتەرێکی سینەمایی و تەلەڤزیۆن و شانۆی میسڕییە. بە یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی میسڕ و جیهانی عەرەبی دادەنرێت. بە ڕۆڵە کۆمیدییەکانی ناسراوە کە پرسە سیاسی و ڕۆمانسی و کۆمەڵایەتییەکان تێکەڵ دەکات..
محەمەد ئەمین زەکی بەگ (بە عەرەبی: محمد أمين زكي، بە ئینگلیزی: Muhammed Amin Zaki Bey)، مێژوونووس و سیاستەمەدارێکی کورد بوو. بە تورکی و عەرەبی و کوردی سەبارەت بە مێژووی جەنگ و سوپا و مێژووی ڕامیاری کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمە.