بەهجەت یەحیا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-28-21:29:00 - کۆدی بابەت: 10048
بەهجەت یەحیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەهجەت یەحیا (بە عەرەبی: بهجت يحيى، بە ئینگلیزی: Bahjat Yahya)، هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. بەوە ناسراوە خاوەن دەنگێکی عیرفانی و ئاوازێکی تایبەت بە خۆیەتی.

بەهجەت یەحیا

لەدایکبوون

سلێمانی، هەرێمی کوردستان، ١٩٦٥

نەتەوە

کورد

دانیشتووی

ئەڵمانیا، کوردستان

پیشە

شاعیر، ئاوازدانەر، میوزیکژەن، گۆرانیبێژ

منداڵ

 دوو منداڵ

ئایین

ئیسلام

ژیانی هونەری

ژانەری گۆرانییەکان

گۆرانی کوردی

ئامێرە مۆسیقییەکان

ساز، تار

چالاکی هونەری

لە ١٩٨٥ـەوە بەردەوامە

ژیانی تایبەتی

لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی پەیمانگای کارەبایە لە ساڵی ١٩٨٦، بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ خوێندوویەتی، هەر لەوێ بەشی بەڕێوەبردنی سیستمی خوێندووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تەواوی کردووە.

ژیانی هونەری

بەهجەت یەحیا لە تەمەنێکی بچووکدا خۆشەویستی بۆ گۆرانی و مۆسیقا گەشەی کردووە و یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ تۆمار کرد و دەستیکردووە بە چالاکی هونەری. بەدرێژایی ژیانی هونەری چەندین کۆنسێرتی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ئەنجامداوە. بەوە ناسراوە ژانەرێکی نوێ و جیاوازی لەناو مۆسیقای کوردیدا هێناوەتە ئاراوە. بەهجەت یەحیا تەنها گۆرانیبێژ نییە بەڵکوو ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنیشە و شارەزای هەردوو ئامێری مۆسیقی تار و سازە. بەشداری لە چالاکیی خێرخوازیدا کردووە و لەکاتی پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکانیشی سەرجەم داهاتەکانی بەخشیووە بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی منداڵان و نەخۆشانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا.

ئەلبووم و گۆرانییەکانی

ئەلبووم

  • چەنێ دووربم-١٩٩١
  • هاواری ویژدان-١٩٩٨
  • نەی لەگەڵ دڵم ئەدوێت-٢٠٠٢
  • فەنابوون-٢٠٠٤
  • سپێدەی سۆزێکی مەستانە-٢٠٠٧
  • من کوڕی ڕۆژهەڵاتم-٢٠١١
  • ئەوینستان-٢٠١٣
  • گەڵایەکم با هێناومی-٢٠١٥

گۆرانییەکان

  • بەدوای ئەشقا
  • دڵێکی سپی
  • دایە گیان
  • گوێم بۆ ڕادێرە
  • پێشمەرگە
  • شەکرە بەفرە
  • ئاگریش بم ناتسووتێنم
  • پرچی بەهار
  • ساقی ئەمانان
  • ئەی لای لایە
  • ویزۆ ویزۆ
  • ئەشقێکی خودایی
  • ئەوینستان
  • کۆنسێرت-١٩٩٢
  • کوردستان گەر تۆ نەبی


سەرچاوەکان



857 بینین