ناوهڕۆك
ناساندن
بەهجەت یەحیا (بە عەرەبی: بهجت يحيى، بە ئینگلیزی: Bahjat Yahya)، هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. بەوە ناسراوە خاوەن دەنگێکی عیرفانی و ئاوازێکی تایبەت بە خۆیەتی.
| 
 بەهجەت یەحیا  | 
|
| 
 لەدایکبوون  | 
 سلێمانی، هەرێمی کوردستان، ١٩٦٥  | 
| 
 نەتەوە  | 
|
| 
 دانیشتووی  | 
|
| 
 پیشە  | 
 شاعیر، ئاوازدانەر، میوزیکژەن، گۆرانیبێژ  | 
| 
 منداڵ  | 
 دوو منداڵ  | 
| 
 ئایین  | 
|
| 
 ژیانی هونەری  | 
|
| 
 ژانەری گۆرانییەکان  | 
 گۆرانی کوردی  | 
| 
 ئامێرە مۆسیقییەکان  | 
 ساز، تار  | 
| 
 چالاکی هونەری  | 
 لە ١٩٨٥ـەوە بەردەوامە  | 
ژیانی تایبەتی
لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی پەیمانگای کارەبایە لە ساڵی ١٩٨٦، بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ خوێندوویەتی، هەر لەوێ بەشی بەڕێوەبردنی سیستمی خوێندووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تەواوی کردووە.
ژیانی هونەری
بەهجەت یەحیا لە تەمەنێکی بچووکدا خۆشەویستی بۆ گۆرانی و مۆسیقا گەشەی کردووە و یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ تۆمار کرد و دەستیکردووە بە چالاکی هونەری. بەدرێژایی ژیانی هونەری چەندین کۆنسێرتی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ئەنجامداوە. بەوە ناسراوە ژانەرێکی نوێ و جیاوازی لەناو مۆسیقای کوردیدا هێناوەتە ئاراوە. بەهجەت یەحیا تەنها گۆرانیبێژ نییە بەڵکوو ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنیشە و شارەزای هەردوو ئامێری مۆسیقی تار و سازە. بەشداری لە چالاکیی خێرخوازیدا کردووە و لەکاتی پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکانیشی سەرجەم داهاتەکانی بەخشیووە بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی منداڵان و نەخۆشانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا.
ئەلبووم و گۆرانییەکانی
ئەلبووم
- چەنێ دووربم-١٩٩١
 - هاواری ویژدان-١٩٩٨
 - نەی لەگەڵ دڵم ئەدوێت-٢٠٠٢
 - فەنابوون-٢٠٠٤
 - سپێدەی سۆزێکی مەستانە-٢٠٠٧
 - من کوڕی ڕۆژهەڵاتم-٢٠١١
 - ئەوینستان-٢٠١٣
 - گەڵایەکم با هێناومی-٢٠١٥
 
گۆرانییەکان
- بەدوای ئەشقا
 - دڵێکی سپی
 - دایە گیان
 - گوێم بۆ ڕادێرە
 - پێشمەرگە
 - شەکرە بەفرە
 - ئاگریش بم ناتسووتێنم
 - پرچی بەهار
 - ساقی ئەمانان
 - ئەی لای لایە
 - ویزۆ ویزۆ
 - ئەشقێکی خودایی
 - ئەوینستان
 - کۆنسێرت-١٩٩٢
 - کوردستان گەر تۆ نەبی