هونەر سەلیم

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-27-23:00:00 - کۆدی بابەت: 10040
هونەر سەلیم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی تایبەتی

هونەر سەلیم (بە ئینگلیزی: Hwnar Salim)، دەرهێنەرێکی کوردە، لە ٩ی ئازاری ١٩٦٤ لە ئاکرێ لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بەهۆی سیاسەتەکانی سەدام حوسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە عێراقەوە بەرەو ئیتاڵیا چوون، هونەر یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان دروستکرد کە فیلمێکی ١٦ خولەکی بوو و ئەکتەرەکانی لە باوک و براکەی پێکهاتبوون، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە بەهۆی بۆمبارانەکانی سەدامەوە وەستا و تەواو نەکرا، پاشان لە ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرهەمهێنەری ئیتاڵی سازکرد، هونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی تەواو نەکراو لە فیسیڤاڵی فیلمی ڤێنیز پیشان بدرێت، فیلمەکە پیشان درا و خەڵاتیشی بردەوە و هەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی هونەر سەلیم.

زانیاری گشتی

ناو هونەر سەلیم
ساڵی لەدایکبوون ٩ی ئازاری ١٩٦٤
شوێنی لەدایکبوون ئاکرێ
پیشە دەرهێنەر
فیلمەکانی ڤۆدکا لیمۆ، کیلۆمەتر زیرۆ، دۆڵ، ئەگەر بمریت دەتکوژم، وڵاتە تیژە شیرینەکەم
خەڵاتەکانی خەڵاتی تایبەتی دادوەران بۆ فیلمی وڵاتە تیژە شیرینەکەم

جۆری فیلمەکانی

فیلمەکانی هونەر سەلیم زۆرتر سەبارەت بە کێشەی کوردن لە ئێران، عێراق، تورکیا و ئەرمەنستان. هونەر سەلیم فیلمەکانی لە جۆری کۆمیدی بەرهەم هێناوە و تەنها یەک فیلمی لە جۆری جددیدا هەیە ئەویش فیلمی (جۆرێک لە ڤۆدکای لیمۆیی لەسەر فەڕانسە) ئەم فیلمە لەبارەی شکستهێنانی سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە لە دەیەکانی ڕابردوو.

بەرهەمەکانی

فیلمی درێژ

  • ڤۆدکا لیمۆ (٢٠٠٤)
  • کیلۆمەتر زیرۆ (٢٠٠٥)
  • دۆڵ (٢٠٠٧)
  • ئەگەر بمریت دەتکوژم (٢٠١٠)
  • وڵاتە تیژە شیرینەکەم (٢٠١٣)

خەڵاتەکانی

خەڵاتی تایبەتی دادوەران بۆ فیلمی وڵاتە تیژە شیرینەکەم لە فیستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی لە ساڵی ٢٠١٣.


سەرچاوەکان



255 بینین