ئازار

له‌لایه‌ن: کتێبیار - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-27-15:17:00 - کۆدی بابەت: 7714
ئازار

ناوه‌ڕۆك

مارس

مانگی سێ، مارس، مارچ یان ئازار (بە ئینگلیزی: March، بە عەرەبی: مارس). سێیەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. لەو مانگەدا وەرزی زستان کۆتایی دێت و وەرزی بەهار دەست پێدەکات. لە نیوەگۆی باکووری زەوی هەر لە دەستپێکی مانگەکەوە کەشوهەوای بەهاری دەردەکەوێت. هەروەها لە ٢١ـی مانگەکە وەرزی بەهار دەست پێدەکات و لە نیوەگۆی باشووری زەویش لە هەمان ڕێکەوت هاوین دەست پێدەکات و لەم نیوەگۆیەدا کەشوهەوای وەک مانگی ئەیلوولی نیوەگۆی باکوور وایە.

ناو و مێژوو

ناوی مانگی مارچ یان مارس لە ناوی مارتیۆسەوە دێت کە یەکەمین مانگی ڕۆژژمێری ڕۆمانی کۆن بوو و لە ناوی خواوەندی جەنگی ڕۆمانییەکانەوە هاتبوو بەناوی مارس، لە هەمان کاتیش یەکێکە لە باوانەکانی گەلی ڕۆمانی لەڕێی نەوەکانییەوە بە ناوەکانی (ڕۆمۆلۆس و ڕیمۆس). ڕێکەوتی مانگی مارتیۆس دەستپێکی وەرزی جەنگ بوو. تاوەکوو ساڵی ١٥٣ـی پێش زایین مانگی ئازار دەستپێکی ساڵی نوێ بوو. بەڵام لەدوای ئەو ساڵەوە گۆڕا و یەکی کانوونی دووەم کرا بە دەستپێکی ساڵ.

بە زمانەکانی تر

بۆنە و یادەکان

  • ڕۆژی سێی ئازار: ڕۆژیی جیهانیی ژیانی کێوی، ڕۆژیی جیهانیی بیستن
  • ڕۆژی پێنجی ئازار: ڕۆژی دەستپێکی ڕاپەڕینی کوردستان
  • ڕۆژی حەوتی ئازار: ڕۆژی ئازادکردنی شاری سلێمانی
  • ڕۆژی هەشتی ئازار: ڕۆژیی جیهانیی ژن
  • ڕۆژی دەی ئازار: ڕۆژی جلوبەرگی کوردی
  • ڕۆژی ١١ـی ئازار: یادی ڕێککەوتننامەی ١١ـی ئازار، ڕۆژی ئازادکردنی شاری هەولێر
  • ڕۆژی ١٤ـی ئازار: ڕۆژی پای π، ڕۆژی ئازادکردنی شاری دهۆک
  • ڕۆژی ١٥ـی ئازار: ڕۆژیی جیهانیی خەوتن
  • ڕۆژی ١٦ـی ئازار: ڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید
  • ڕۆژی ٢٠ـی ئازار: ڕۆژیی جیهانیی دڵخۆشی
  • ڕۆژی ٢١ـی ئازار: جەژنی نەورۆز، ڕۆژی جیهانیی کۆنیشانەی داون، ڕۆژیی جیهانیی لەناوبردنی جیاوازیی نەژادی، ڕۆژی جیهانیی شیعر، ڕۆژی جیهانیی دارستانەکان، ڕۆژی ڕزگارکردنی کەرکووک.
  • ڕۆژی ٢٢ـی ئازار: ڕۆژی جیهانیی ئاو
  • ڕۆژی ٢٣ـی ئازار: ڕۆژی جیهانیی کەشناسی
  • ڕۆژی ٢٤ـی ئازار: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی سیل

نیشانەکانی

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە زمڕودی شین‌باو و بەردەسوورەیە. هەروەها گوڵی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵە نێرگزە.
  • مانگەکە هەردوو بورجی نەهەنگ و کاوڕ لەخۆی دەگرێت.


سەرچاوەکان



1527 بینین