ڤلادیمێر پۆتین

له‌لایه‌ن: بژار یوسوف - به‌روار: 2020-06-17-14:08:00 - کۆدی بابەت: 154
ڤلادیمێر پۆتین

ناوه‌ڕۆك

ژیانی سەرەتایی

ڤلادمیر پوتین لە ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 1952ز لە سەنت پیتەرزبورگ لە یەکێتیی سۆڤییەت یان ڕووسیای ئێستا دایک بووە کە ئەوکات بەو شارەیان دەوت لێنینگراد ، کەسایەتیی سیاسیی ڕووسیە ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایک بووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە . لەوەتەی 7ی ئایاری 2012 سەرۆککۆماری ڕووسیایە پێشتریش هەمان پۆستی هەبوو لە ماوەی 31ی کانوونی یەکەمی 1999 تاکوو 7ی ئایاری 2000. وە هەروەها پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئایاری 2012 پۆتین سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بوو کە ئەویان لەماوەی 8ی ئایاری 2008 تاکوو 7ی ئایاری 2012 بوو. لەماوەی 2008 تاکوو 2012ش سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پۆتین لەسەرەتای لاویدا واتە 1975 تاکوو 1991 لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەتی بوو .

ڤلادیمیر پوتین و سیاسەت

پوتین کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە بەیەکێ کە لە کەسایەتیە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستادا ھەژمار دەکرێت و پوتین وەرزشکارە و پشتوێنی‌ رەشی‌ ھەیە لە یاری‌ جۆدۆ. ئەو ناترسێت لەوەی‌ کە بچێتە ناو کافتریایەکی‌ شەوانەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی‌ ئاسایی‌ مۆسکۆدا تەماشای‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ بکات. بە نیوەروتی‌ وێنە دەگرێ‌ و باکی‌ نیە لەوەی‌ کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە.پۆتن متمانەی‌ بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی‌ جیھانە کە جاربەجارجلوبەرگی‌ رەسمی‌ لەبەرناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستی‌ و جاری‌ واش ھەیە کە جاکەتەکەی‌ دەدات بەسەر شانیدا. ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بوەتە پاڵەوانی‌ سەردەمی‌ بوژانەوەی‌ ڕووسیا. پوتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە ووتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆیی خۆی بەکارھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا .

  • لەدوای ھەڵبژاردن لە 7ی مەی ساڵی 2000ز بەڕەسمی پارتەکەی پوتین سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بۆیەکەمینجار ئەو خوولەش چوار ساڵی خایاند لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2004 بوو
  • خولی دووەمیش بۆ دووەمینجار لەسەر یەک پوتین ھەڵبژێردرایەوە بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەو خوولەش لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2008 بوو
  • لە ساڵی 2012 پوتین بۆ سێیەم خولی بۆوە بە سەرۆکی ڕووسیا بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا پەنجە بۆ پوتین درێژ دەکەن بەتۆمەتی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان

پله‌و پۆسته‌كان

-له‌نێوان ساڵانی 1985-1990 وه‌ك یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری "كه‌ی.جی،بی" له‌ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات كاری كردووه‌.

-به‌رده‌وام له‌ده‌وڵه‌تدا پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ تاكو ساڵی 1997 كراوه‌ته‌ "جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی سه‌رۆكی ڕووسیا" دواتر كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی. ئینجا ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ڕووسیا.

-ساڵی 1999 كراوه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیران.

-هه‌مان ساڵی 1999 له‌دوای ئه‌وه‌ی "بۆریس یه‌ڵسن" ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بوو، پۆتین له‌جێگه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه‌.

-ساڵی 2000 به‌هه‌ڵبژاردن كراوه‌ به‌سه‌رۆك.

-ساڵی 2004 دووباره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.

- به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستور ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ بۆ جاری سێیه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید بكات، له‌گه‌ڵ "دیمیتری میدڤیدیڤ" دا ئاڵوگۆڕی به‌پۆستی سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران كردووه‌.

-سه‌رله‌نوێ ساڵی 2012 به‌هه‌ڵبژاردن كراوه‌ته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی وڵات.

-پۆتین به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌له‌دوای "جۆزیف ستالین" درێژترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیای هه‌بووه‌.

-له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پۆتین به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌له‌زۆرینه‌ی وێستگه‌كاندا له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌فتاری كردووه‌. ته‌نانه‌ت له‌دژی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراقیش وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆش بووه‌ له‌سربیا،

-پۆتین زۆر به‌توندی له‌دژی كشانی په‌یمانی ناتۆ بووه‌ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و سنوره‌كانی ڕووسیا.

له‌دوای ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له‌كاروباری سوریادا له‌ 2015دا، ناكۆكی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا زیادی كردووه‌.

خەڵاتەکان

  • خەڵاتی تایبەت و مەزن لە ئەمریکا لەساڵی 2001 وەری گرتووە
  • لە ساڵی 2006 خەڵاتی ڕێزلێنانی لە فەڕەنسا پێ بەخشرا
  • لە ساڵی 2007 لەلایەک گۆڤاری تایم خەڵات کرا و بە 100 کاریگەرترین سیاسەتمەداری جیھان دەست نیشانکرا لەلایەن ھەمان گۆڤارەوە


سەرچاوەکان

1242 بینین