عادل عەبدول مەهدی

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2020-06-17-15:35:00 - کۆدی بابەت: 156
عادل عەبدول مەهدی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقییه، ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌ وله‌ئێستادا سه‌ر به‌هیچ پارتێکی سیاسی عێراقی نییه.‌‌

له‌دایكبوون

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌1/1/1942 له‌ناوچه‌ی بەتاوینی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێرا ق له‌دایک بووه‌ که‌لە بنەچەدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆخێزانیکی شیعه‌ی شاری ناسڕیه‌ی پارێزگای ذی قاری عێراق وکوڕی عه‌بدولمه‌هدی منتفکییه‌ که‌وه‌زیری مه‌عاریف بووه‌ له‌کابینه‌ی وه‌زاری عه‌بدوڵڕه‌حمان گه‌یلانی له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تی شافه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م(1921-1932ز).

خوێندن و گه‌شه

سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقییه،  ودوای گیرانی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراق وکۆچی بۆفه‌ره‌نسا وله‌وێ بڕوانامه‌ی  ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌زانستی سیاسی له‌په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆکارگێری گشتی له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ساڵی(1970ز)ودوای دووساڵ واته‌ساڵی(1972ز)بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ئابوری سیاسی له‌زانکۆی بواتیه‌ی فه‌ره‌نسا بەدەست هێنا، به‌ڵام له‌عێراق له‌سه‌رده‌می حوکمڕانی سەد‌دام حوسێن به‌ئاماده‌نه‌بوونی خۆی بڕیاری له‌سیداره‌دانی بۆده‌رچووه‌.

ڕه‌وتی سیاسی

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ره‌تا کاریگه‌ربووه‌ به‌فیکری عه‌ره‌بی وئیشتراکی پارتی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاو ودواتر که‌ لە فه‌ره‌نسا بووه‌ کاریگه‌ربووه‌ به‌فیکری شیوعی ماويی، له‌دوای چوونی بۆئێران کاریگه‌ر ده‌بێت به‌بیری ئیسلامی وده‌بێته ‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمه‌دباقر حه‌کیم وده‌بێته‌ سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌ر به‌هیچ پارتێکی سیاسی عێراقی نییه‌‌.

پۆست وبه‌رپرسیاره‌یه‌تییه‌کانی

- ئه‌ندامی پارتی شیوعی عێراقی بووه‌ له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.


- کاتێک له‌فه‌ره‌نسا بوو سه‌رۆکی په‌یمانگای فه‌ره‌نسی بۆتوێژینه‌وه‌ی ئیسلامی که‌سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندان گۆڤاری کردووه‌ که‌به‌زمانه‌کانی عه‌ره‌بی وفه‌ره‌نسی ده‌رچووه‌.


- له‌ساڵی(1982ز)پاش په‌يوه‌ندی بە  ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمه‌د باقر حه‌کیم ئه‌بێته‌ یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ باڵاکانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌‌.


- له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆعێراق له‌ ڕێکه‌وتی(2/حوزه‌یران/2004)تا(7/ئه‌بریل/2005)ئه‌بێته‌ وه‌زیری دارایی له‌دووه‌م کابینەى‌ وه‌زار‌يیه‌که‌ی د.ئه‌یاد عه‌لاوی.


- جێگیری سه‌رۆک کۆماری عێراق بووه‌ له‌ڕیکه‌وتی(7/ئه‌بریل/2005)تا ڕێکه‌وتی(31/ئایار/2011).


- وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه‌ له‌نێوان(2014-2016ز).


- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌ له‌ڕێکه‌وتی(25/ئۆکتۆبه‌ر/2018)تائێستا که ‌نزیکه‌یی 14 وه‌زیر له‌کابینه‌که‌ی سوێندی یاساییان خواردووه‌ هێشتا وه‌زیره‌کانی وه‌زارتی داد وبه‌رگری وناوخۆ سوێندی یاساییان نه‌خواردووه‌ به‌هۆی کێشه‌ی نێوان کوتله‌سیاسییه‌کانی عێراق.


عادل عه‌بدولمه‌هدی بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک کورسی هه‌بێت له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کرایه ‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌رله‌وه‌ی جێگه‌ی په‌سندی پارته‌ وڕه‌وته ‌سیاسییه‌کانی عێراقه‌ به‌شیعه ‌سونه‌وکورد وله‌هه‌مان کاتدا جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌مریکا وڕۆژئاوا وئێرانه‌.


- وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌ له‌ڕێکه‌وتی(25/ئۆکتۆبه‌ر/2018)تائێستا.


- وه‌زیری به‌رگری عێراقه‌ له‌ڕێکه‌وتی(25/ئۆکتۆبه‌ر/2018)تائێستا.

به‌رهه‌مه‌کانی

-بۆچوونه‌کان له‌کۆمه‌ڵگای سیاسی وئابوری ئیسلامی.


-گرفتی ئیسلام ونوێگه‌ری.


-هه‌ڵئاوسانی جیهانی وداڕمانی ئابوری.


-نه‌گۆڕوگۆڕاوه‌کانی له‌مێژووی ئابوری وڵاتانی ئیسلامی.


سەرچاوەکان



4341 بینین