كات و شێوازی كونكردنی گوێچكه‌ی كچه‌كه‌م

له‌لایه‌ن: هێڤی حه‌سه‌ن - به‌روار: 2019-08-28-21:06:00 - کۆدی بابەت: 81
كات و شێوازی كونكردنی گوێچكه‌ی كچه‌كه‌م

ناوه‌ڕۆك

دوودڵی دایكان

زۆرێك له‌ دایكان دوودڵن له‌ كونكردنی گوێچه‌ی منداڵه‌كه‌یان و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌نجامیبده‌ن تاكو منداڵه‌كه‌یان گه‌وره‌نه‌بووه‌ و كه‌متر هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات. بڕیاری كۆتایش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆتان، به‌ڵام پێویتسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بزانن.

 

كاتی گونجاو بۆ كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ

پزیشكه‌كان هه‌میشه‌ رێنمایی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ منداڵ دوای ته‌مه‌نی 6 مانگی گوێچه‌ی كونبكرێت تاكو سیستمی به‌رگری له‌شی به‌هێزتر ده‌بێت. باشتریش وایه‌ پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ پرس و راوێژ به‌ پزیشك بكه‌یت.

 

كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری منداڵ

ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی گوێچكه‌ی كونبكرێت ده‌رمانی به‌نجی تایبه‌تی لێبدرێت 30 بۆ 60 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌. یاخود ده‌توانیت پارچه‌ سه‌هۆڵ بكه‌یته‌ ناو زه‌رفێه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 خوله‌ك پێش ئه‌و كاره‌ له‌سه‌ر گوێچكه‌ی دابنێیت.

 

چاودێریكردن پاش كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئاگاداری خاوێنی ده‌سته‌كانتبیت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

ده‌ستت به‌ ئاو و سابوون بشۆ

دوای 6 هه‌فته‌ ده‌توانیت گواره‌كه‌ی بۆ بگۆڕیت، به‌ڵام وریابه‌ له‌وه‌ی جۆری گواره‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێستی منداڵه‌كه‌ بگونجێت و توشی هه‌ستیاریی نه‌كات. رۆژی دوو جار به‌ ده‌رمانی تایبه‌ت و لۆكه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌ خاوێن بكه‌ره‌وه‌.

گواره‌كه‌ له‌ گوێچه‌ی ده‌ربهێنه‌ و بیخه‌ره‌وه‌ جێگای خۆی. 

مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كه‌ت گواره‌كانی له‌گوێچكه‌ی ده‌ربهێنێت تاكو 6 هه‌فته‌، چونكه‌ به‌ ئاسانی كونی گوێچكه‌ی داده‌خرێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ به‌تاڵی بهێڵدرێته‌وه‌.

 

ناسینه‌وه‌ی هه‌وكردن (ئیلتیهاب)ی گوێچكه‌ی منداڵ

ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منداله‌كه‌ت گوێچكه‌ی سوربووه‌وه‌، ئاوسا، خورا و ئازار هه‌بوو باشتر وایه‌ پیشانی پزیشكی بده‌یت و ده‌رمانی تایبه‌تی بۆ وه‌ربگریت.

گرنگه‌ دڵنیابیت له‌و شوێنه‌ی كه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌تی لێ كون ده‌كه‌یت، خاوێن و خاوه‌ن ئه‌زموونبن. 


سەرچاوەکان

221 بینین