سووده‌كانی مۆز بۆ ڕێجیم

له‌لایه‌ن: سروود ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-08-28-20:56:00 - کۆدی بابەت: 83
سووده‌كانی مۆز بۆ ڕێجیم

ناوه‌ڕۆك

سودەکانی مۆز

 مۆز بە یەکێک لەو میوانە دادەنرێت کە سودی هەیە بۆ هەرس کردنی خۆراک.لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە لە پش خواردنی مۆز، لەش هۆرمۆنێک دەر دەدات کە هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت.لەگەڵ ئەوەشدا مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە زوو گەدە پڕدەکات و تێرت دەکات.

ڕێجیمی مۆز

ئەو ڕێجیمەیە کە لە ژاپۆن لە ساڵی 2008 ناوبانگی دەرکرد. تەنانەت دەگوترێت ئە ڕێجیمە بووە هۆکاری کەمبوونەوەی مۆز لە بازاڕەکاندا و هاوردەکردنی بەهۆی زۆر بەکارهێنانیەوە. بەکارهێنەرانی ئەم ڕێجیمە مۆزیان لەگەڵ ئاو یان شیر بەکار دەهێنا کە کاریگەریەکی زۆر خێرای دەبوو. ئەم ڕیجیمە بە خێراترین ڕێجیم ناسراوە بۆ لەدەستدانی کێش.

 

پێداویستیەکان

1 مۆز
1 کەوچکی بچووک دارچینی
1 کەوچکی بچووک هەنگوین
2/1 کوب شیری بێ چەوری

 

شێوازی ئامادەکرن

هەموو پێداویستیەکان ئەکەینە ناو خەڵاتی کارەباییەوە.
پاشان لەناو پەرداخ دادەنرێت و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

 

تێبینی

ئەم شەربەتە دەتوانرێت نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێت. چونکە مۆز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بۆ دابەزاندنی کێش بەکار دەهێنرێت و بەوە ناسراوە کە قورسە و وات لێ دەکات کە هەست بە تێربوون بکەیت کاتێک کە دەیخۆیت. هەر بۆیە باشترە لە پێش نان خواردن بە نیو کاتژمێر ئەم شەربەتە بخۆیت.

 

ئەو کەسانەی نابێت ئەم ڕێجیمە بەکار بهێنن

  • ئافرەتی دوگیان
  • دایکی شیردەر
  • منداڵ
  • توشبوان بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەکو شەکرە.
  • ئەو کەسانەی سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە.

 


سەرچاوەکان

918 بینین