ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد شەبانی - به‌روار: 2019-08-30-05:24:00 - کۆدی بابەت: 97
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوغرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە.[1] زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیزی ، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی . شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.

 

زاراوەی ڕۆژھەڵاتی ناوین

ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو وڵات و شارستانیانەی کە لەو ناوچە جوگرافیەدا ھەن، ئەم ناوچەیە ناونراوە لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافیەکان لەلایەن شارەزایانی جوگرافیا لە سەردەمە دێرینەکاندا، کە ئەم ناوچەیە لانکەی شارستانیەتە مرۆڤاییتیەکان ولانکەی ھەموو ئاینە ئاسمانیەکانە.

ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین بارگرژترین ناوچەکانی جیھانە لە ڕووی ئاسایشەوە، کە زیاتر لە 10 جەنگی بە خۆوە بینیوە، لەوانە، شەڕی عەرەبئیسرائیل و شەڕی عێراق ئێران و داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراق. وشەڕی عێراق لە ساڵی 2003 و ھاتنی ھێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ عێراق، و کێشەی ئەتۆمی ئێران و شەڕی ئیسرائیل لەسەر فەڵەستین و شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ناتوانرێت پێشبینی تەواو بوونی شەڕ لەم ناوچەیەدا بکرێت بە ھۆی ئەو گرنگیە ئابوری و ستراتیژییەی ھەیەتی.

ڕۆژھەڵاتی ناوین لە مێژووە دوور ودرێژەکەیدا چەندین شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی بە خۆیەوە بینیوە، و دانیشتوانی بە شێوەیەکی گشتی بە دەست ھەژاریەوە گیرۆدەن، زۆربەی دانیشتوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشت ئەبەستن بە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی داھاتی گشتی و ژمارەیەکی زۆر کەمیان پشت ئەبەستن بە پیشەسازی، و وڵاتە عەرەبیە پەترۆلیەکان ئابوریان پشت ئەبەستێت بە پەترۆل (نەوت) وەک سعودیە و قەتەر و ئیمارات و عومان و کووەیت، جیا ئەکرێنەوە بە پێشکەوتنی پێکھاتووی ئابوریان وبەرزی ئاستی ژیانیان، ھەتاکو ئێستا ئیسرائیل بەردەوام ناکۆکی ھەیە لەگەڵ وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەو ڕیکەوتنە ئاشتیانەی ھەیەتی لەگەڵ میسر و ئوردن.

چەند دەوڵەتێک ھەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆر گرنکی دەدەن بە نەوت وەک ھەندێک لە وڵاتەکانی کەنداو، وڵاتەکانی کەنداو پێشکەوتنێکی گەورەیان بەخۆوە بینی دوای دۆزینەوەی نەوت تیایاندا بە ھۆی داواکردنی بەردەوام لەسەری، بەم شێوەیە دوبەی بۆتە یەکێک لە گەورەترین شارە گەشت وگوزاریەکان لە جیھاندا و ھەموو شتێک لەوێ پێش کەوتووە لە ژێرخانی ئابوری و گەشت وگوزاری و زانستی و تەلارسازی و زۆر شتی تر.

وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین کێشەیان ھەیە لە کەمی ئاو لە ناوچەکە ھەروەک زۆر لە وڵاتەکان ناکۆکیان ھەیە لەسەر ئەم کێشەیە.

زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین ئەکەوێتە ئاسیاوە (تورکیا، سوریا، عێراق، لوبنان، ئێران، ئوردن، ئیسرائیل، وڵاتەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی (سعودیە و ئیمارات و قەتەر و یەمەن و بەحرەین و کووەیت و عومان))

وڵات و ناوچەکان

وڵات ڕووبەر
(کم²)
ژمارەی دانیشتوان پایتەخت دراو زمانی ڕەسمی
تورکیا 783،562 73،914،000 ئەنقەرە لیرە تورکی
 بەحرەین 665 656،397 مەنامە دینار عەرەبی
 کووەیت 17،820 3،100،000 کووەیت دینار عەرەبی
 عومان 212،460 3،200،000 مەسقەت ڕیاڵ عەرەبی
 قەتەر 11،437 793،341 دەوحە ڕیاڵ عەرەبی
سعودیە 1،960،582 27،136،977 ڕیاز ڕیاڵ عەرەبی
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان 82،880 5،432،746 ئەبوزەبی دەرھەم عەرەبی
 یەمەن 527،970 18،701،257 سەنعا ڕیاڵ عەرەبی
غەزە 360 1،376،289 غەزە شیکلی ئیسرائیلی نوێ عەرەبی
عێراق 437،072 24،001،816 بەغدا دینار عەرەبی، کوردی
 ئیسرائیل 20،770 7،029،529 تەل ئەبیب شیکلی ئیسرائیلی نوێ عیبری، عەرەبی
 ئوردن 92،300 6،507،470 عەمان دینار عەرەبی
 لوبنان 10،452 3،677،780 بەیروت لیرە عەرەبی
 سووریا 185،180 23،027،000 دیمەشق لیرە عەرەبی
زفەی غەربی 5،8603 3،500،0005 ڕام اللە شیکلی ئیسرائیلی نوێ عەرەبی
 ئێران 1،648،195 71،208،000 تاران ریال فارسی
 قوبرس 9،250 792،604 نیقۆسیا یۆرۆ یۆنانی، توركی
 میسر 1،001،449 77،498،000 قاھیرە جونیەی میسری عەرەبی

ڕۆژھەڵاتی ناوینی گەورە

وڵات ڕووبەر
(کم²)
ژمارەی دانیشتوان پایتەخت دراو زمانی ڕەسمی
 ئەرمەنستان 29،800 2،968،586 یەریڤان درام ئەرمەنی
 ئازەربایجان 86،600 8،621،000 باکۆ ماناتی ئازەربایجانی ئەزەری
 گورجستان 20،460 4،630،841 تبیلیسی لاری جۆرجی جۆرجی
 ئەفغانستان 647،500 31،889،923 کابول ئەفغانی بشتۆ، دوڕی
 پاکستان 880،940 169،300،000 ئیسلام ئاباد روبی پاکستانی ئوردو، ئینگلیزی، بشتۆ
 کازاخستان 2،724،900 15،217،711 ئەلماتی تینگی کازاخستانی کازاخی، ڕوسی
 ئوزبەکستان 447،400 27،372،000 تەشقەند سومی ئوزبەکی ئوزبەگی
 تورکمانستان 488،100 5،110،023 عەشق ئاباد مناتی تورکمانستانی تورکمانی
 تاجیکستان 143،100 7،215،700 دوشەنبە سمونی تاجیکی تاجیکی
 قرغیزستان 199،900 5،356،869 بشکیک سومی قرغیزستانی قرغیزی، ڕووسی
 جەزائیر 2،381،740 33،333،216 جەزائیر دینار عەرەبی
 سوودان 2،505،813 39،379،358 خەرتوم جونیەی سوودانی عەرەبی، ئینگلیزی
 مۆریتانیا 446،550 33،757،175 نواکشوت ئوقیەی مۆریتانی عەرەبی
 لیبیا 1،759،540 6،036،914 تەڕابولس دینار عەرەبی
 مەغریب 712،550 33،757،175 ریبات دەرھەم عەرەبی
 توونس 163،610 10،102،000 توونس دینار عەرەبی
 جیبووتی 23،200 496،374 جیبۆتی فڕەنک عەرەبی، فەڕەنسی
 ئێریتریا 117،600 4،401،009 ئەسمەرە نەقفە تەجرینی، عەرەبی، ئینگلیزی
 سۆمالیا 637،661 9،588،666 مەقادیشۆ شلنی سۆماڵی سۆماڵی، عەرەبی

گرنگی نێو دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆژھەڵاتی ناوین گرنگیەکی گەورەی ھەیە لە جیھاندا، ئەویش لە دوو ڕووەوە

گرنگی ئابووری

گرنگی ئەم ناوچەیە بە ھۆی بوونی نەوتە تیایدا کە ڕێژەی نەوتی پاشەکەوت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە %66 ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان ئەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوە، و ئەم ناوچەیە دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا و یابان. کە ئەمەش وایکردووە ھێزی ئابوری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریەکی گەورە بکاتە سەر نەتەوەکانی ناوچەکە، نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە زۆری کەوتۆتە وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی، لەبەر ئەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەست بەسەرا گرتنی ئەم ناوچەیە ئەدەن، کە ئێستا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەم ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردووە، سیفەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەویە کە زۆر تێ ناچیت، لە ھەر بیرێکی نەوت بڕێکی زۆر نەوت دەرئەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.

گرنگی ستراتیژی

وشەی ستراتیژی لە وشەیەکی یۆنانیەوە ھاتووە لە وشەی (استراتیجوس) و ماناکەی سەرکردەی سەربازی گرنگ ئەگرێتەوە، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژیەکی بەھێزی ھەیە لە نێو وڵاتەکانی دەوروپشتی، و پردی پەیوەندی نێوان وڵات و قاڕەکانی جیھانە.


سەرچاوەکان



7006 بینین