ڕۆشتنی پێغەمبەر بۆ لای هۆزەکان (بۆ منداڵان)

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-05-22:26:00 - کۆدی بابەت: 50
ڕۆشتنی پێغەمبەر بۆ لای هۆزەکان (بۆ منداڵان)

ناوه‌ڕۆك

پێغەمبەر (د.خ) دەچێت بۆ لای هۆزەکان

پێغەمبەر(د.خ)بڕیاریدا بچێت بۆ لای هۆزەکان، تا یەکێک لەو هۆزانە پشتگێری بکەن و نەهێڵن بێباوەڕانی تر ئازاری بدەن و دژایەتی بکەن، بەڵام ئەو هۆزانە هەموویان کەوتنە بەرپەرچدانەوەی پێغەمبەر(د.خ) و ئامادە نەبوون پشتگیری بکەن، ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب (لەعنەتی خوایان لێ‌ بێت) هەمیشە گاڵتەیان دەکرد بە پێغەمبەر(د.خ) و نەیان دەهێشت هیچ کەسێک یارمەتی پێغەمبەر(د.خ) بدات و پەشیمانیان دەکردەوە، پێغەمبەر(د.خ)یش بە تاریکی شەودا دەچوو بۆ لای هۆزەکان تا ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب پێی نەزانن، هەروەها لەگەڵ خۆیدا هاوەڵانی وەک ئەبو بەکر و عەلی دەبردن. 

بۆچی پێغەمبەر(د.خ) لەگەڵ خۆیدا هاوەڵانی دەبرد و دەچوو بۆ لای هۆزەکان

بۆ ئەوەی هۆزەکان وا نەزانن پێغەمبەر(د.خ) خۆی تەنهایە و قسەی لەگەڵ بکەن لە کۆتاییدا پێغەمبەر(د.خ) سەرکەوت و توانی پاڵپشتی هەبێت و بێباوەڕانیش نەیان توانی ڕێی لێ‌ بگرن.

پەند و ئامۆژگاری

1- پێغەمبەر(د.خ) داوای یارمەتی لە هۆزەکان کرد تا ئەوەی بێباوەڕەکان تەواو ئازاریان دەدا و نەیان دەهێشت بانگەواز بکات بۆ ئاینی ئیسلام بۆیە پێغەمبەر(د.خ) کە داوای لە کۆمەڵێک هۆز کرد تا یارمەتی بدەن بانگەواز بکات بۆ ئاینی ئیسلام.
2- دەبێت کاتێک ئیشێکی گرنگ دەکەین بە نهێنی بیکەین و نەهێڵین دوژمنانمان پێمان بزانن تا ئیشەکەمان تێک نەدەن بە تایبەت لە شەودا کە خەڵک خەوتووە یان ماندوون یان تاریکە  
3- نابێت خۆمان تەنها بین لە گەشت و سەیران و ڕۆیشتنماندا، چونکە ئەو کات خەڵکی وا دەزانن تەنهاین و دوژمنان هەوڵ دەدەن زیانمان پێ‌ بگەیەنن، بەڵکو چاک وایە چەند کەسێک پێکەوە بچین بۆ شوێن و یەکێکمان بکەین بە سەرکردەی ئەوانی ترمان چی وت بە گوێی بکەین، پێغەمبەر(د.خ) ئەبو بەکر و عەلی دەبردن لەگەڵ خۆیدا تا تەنها نەبێت و خەڵکی وا نەزانن خۆی تەنهایە.

گرنگترین ئەو هۆزانە کێ‌ بوون

گرنگترین ئەو هۆزانە هۆزی (بەنی عامر) و ( بەنی شەیبان) بوون.


سەرچاوەکان



1221 بینین