منداڵ و درۆکردن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-21:17:00 - کۆدی بابەت: 1747
منداڵ و درۆکردن

ناوه‌ڕۆك

منداڵ و درۆکردن

منداڵ بە پاکی و خاوێنی لەدایک دەبێت و ڕاستی ئەمانەت شت لە دوای شت لە ژینگە و دەوروبەریەوە فێردەبێت، ئەگەر هاتوو ئەوانەی دەوروو بەری چاودێری ڕاستگۆیی بکەن، لە قسە و بەڵینەکانیان .. بەڵام ئەگەر منداڵ لە ژینگەیەک گەشەی کرد و بە فرتوفێڵ و ناڕۆشتنی و گوماناوی دەربارەی ڕآستگۆیی خەڵک پێناسە دەکرا، ئەوا بە زۆرینەی گومان ئەوا بە هەمان ئاڕاستەی ڕەوشتی هەنگاو دەنێت، لە بەرەنگار بوونەوەی ژیان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی، هەروەها ئەو مناڵەی لە ناوەندێکی وادا دەژیت ئاڕآستەکانی هاوکاری ناکەن لەسەر ڕآستگۆیی و ڕاهاتن لەسەر و بەردەوام دەبێت، بۆیە لای ئاسایی دەبێت درۆ بکات بە تایبەتی ئەگەر زمان پاراو بێت و توانای ئاخاوتنی هەبێت و خۆش خەیاڵ بێت، هەردوو ئامادەکاری لەگەڵ لاسایی کردنەوەی ئەوانەی چواردەوری ئەوانەی کە هەرگیز ڕاستی ناڵێن و پەنا بۆ درۆکردن دەبەن، بە هێنانەوەی بیانوی بێ بنەما و خۆڕاهێنان لەسەر درۆکردن هەر لە منداڵییەوە وای لێ دەکات، کە لە گەڵ درۆکردن ڕابێت. لەسەر ئەم بنچینەیە درۆکردن دەبێتە خەسڵەتێکی یان ڕەوشتێکژی بەدەستهێنراوی و فێری دەبین نەک سیفەتێکی زگماکی و ڕەوشتێکی بۆماوەییە، درۆ خستنەڕووی ڕووکەشە بۆ پاڵنەر و هێزی دەروونییە، لە تاکدا ڕوودەدات جا ئەگەر منداڵ بێت، یاخود هەرزەکار. زۆرجاریش درۆ لە تەک هۆکارەکانی تردا دەردەکەوێت، وەکو دزی و توڕەیی و ترس و دژایەتی.
زۆرجار باوکان پەنا دەبەن بۆ حاڵەت و هەڵوێستێکی وا منداڵەکانیان تووشی درۆ کردن دەکەن، ئەم کارەش لەگەڵ پەروەردەیەکی تەندروستدا یەک ناگرێتەوە، وەکو باوک داوا لە منداڵەکەی بکات، وەڵامی ئەو کەسەی پرسیار لە باوکی دەکات پێی بڵێت لە ماڵ نییە؟ بۆیە منداڵ لەم هەڵوێستەدا هەست دەکات کە کارێکی درۆی ئەنجام داوە و رآدێت لەسەر ئەوەی کە درۆکردن کارێکی ویستراوە، بۆیە هەست بە غەدر دەکات لەسەر سزادانی لە کاتی درۆکردندا لە کاتیک لە کارەکانیدا، هەروەها هەست بە توندوتیژی خێزانەکەی دەکات، کە ڕێگا بە خۆیان دەدەن بە ڕەوشتێک ڕێگا بەو نادەن.
بۆ ئەوەی درۆکردنی منداڵان چارەسەر بکەین پێویستە لێکۆڵینەوەی هەر حاڵەتێک بە جیا بکەین. ئایا درۆکردنەکەی بە مەبەستی خۆدەرخستن بووە، یان شاردنەوەی کەم و کورتییەکانی بووە، یاخود بەهۆی ئەفسانەیی منداڵ بووە یان بەهۆی لەبیر چوونەوەی ڕووداوەکان بووە. بۆیە خێزان بەرپرسە لە پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر زانینی پاکی و ناپاکی. بۆیە زۆرجار باوان تووشی دڵە ڕاوکێ دەبن کاتیک منداڵەکەیان، یاخود کوڕە هەرزەکارەکەیان درۆ دەکات.

جۆرەکانی درۆ

درۆی ئەفسانەیی

منداڵی بچووک لە تەمەنی (٤-٥) ساڵی پەنا بۆ هەڵبەستنی چیرۆک و گێڕانەوەی سەرگوزەشتەی درۆ دەبات.
ئەمەش ڕەوشتێکی ئاساییە، چونکە گوێیان لە چیرۆک و گێڕانەوەی سەرگەوزەشتە دەبێت لە پێناو کات بەسەربردندا و چونکە منداڵ لەم تەمەنەدا جیاوازی ناکات لە نێوان ڕاستی و ئەفسانەدا.

درۆی بەرهەڵستی کردن لە خۆ

زۆرجار منداڵی گەورە، یاخود هەرزەکار پەنا بۆ هەندێک درۆ دەبات بۆ پارێزگاری کردن لە خۆی و دورخستنەوەی کارێکی دیاری کراو، یان نکۆڵی کردن لە بەرپرسیاتیەتی ڕووداوێکی دیاری کراو. لێرەدا پێویستە لەسەر باوکان لەو حاڵەتە تایبەتیانەی درۆکردن دا بە گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەربارەی گرنگی ڕاستگۆیی و ئەمانەت و متمانەیی.

درۆی کۆمەڵایەتی

زۆرجار هەرزەکاران وای نیشان دەدەن، کە هەندێک جار درۆکردن ویستراوە لە هەندێک حاڵەتدا وەکو شآردنەوەی هۆکاری ڕاستی دەنگ لێڕاگرتنی لەگەڵ برادەرەکانیدا، چونکە نایەوێت هەستیان بریندار باکت. هەندێک لە هەرزەکاران پەنا بۆ درۆکردن دەبەن، بۆ شاردنەوەی کارە تایبەتیەکانیان، یاخود هەست کردنیان بەوەی کە ئەوان جیاوازیان لە باوانیان وەکو (هەڵاتنیان لە قوتابخانە لە کاتی خوێندنیاندا).

درۆی هاشو هووشکەر

هەندێک لە منداڵان لەوانەی جیاوازی دەکەن، لە نێوان ڕاستی و درۆدا = پەنا بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی درێژ دەبەن، کە لەوانەیە ڕاستیش بن. بۆیە کاتیک منداڵ یاخود هەرزەکار ئەم چیرۆکانە دەگێڕنەوە، زۆر بە پەرۆشەوە گوێی بۆ دەگرن.

درۆی نەخۆشی

هەروەها هەندێک لە منداڵ و هەرزەکاریش هەن، کە درۆ بۆ خراپ بەکارهێنانی خەڵکی ناکەن. بەڵکو پەنا بۆ درۆکردن دەبەن بۆ ڕێگری کردن لە کێشەیەکی مەترسی دارتر، بۆ نموونە ئەو هەرزەکارەی فێری جگەرە کێشان و خواردنەوە بووە هەوڵی شاردنەوەی ئەو شوێنەی بۆی چووە دەدات، ئەو کەسانەی لەگەڵی دابوونە و، ئەو بڕە پارەیەی خەرجیان کردووە.


درۆی تۆڵەسەندنەوە

زۆرجار منداڵ درۆ دەکات، بۆ سەرزەنشت کردنی ئەو کەسەی کە ڕقی لێیەتی یان ئیرەیی پێ دەبات، ئەمەیان زۆرترین جۆری درۆکردنە، کە مەترسیی هەیە لەسەر تەندروستیی دەروونی و بوونیەتی کۆمەڵگا و بەها و بیروباوەڕەکانی، لەبەر ئەوەی درۆکردن لە بەرەنجامی ڕق و کینە و ئیرەییەوەیە، بۆیە منداڵ پێویستی بە بیرکردنەوە و پلانی پێش وەخت هەیە، بۆ زیان و ئازار گەیاندن بەوانەی ڕقی لێیانە، ئەم خوو ڕەوشتەش پڕیەتی لە دڵەڕاوکێ و ئازار.
زۆرجار ئەم جۆرە درۆکردنە لە نێوان منداڵانی یەک خێزاندا ڕوودەدات، بەهۆی جیاوازی کردن لە هەڵسوکەوت لە نێوانیاندا، کاتیك منداڵ هەست بەوە دەکات، کە براکەی باشتر هەڵسوکەوتنی لەگەڵدا دەکرێت لە لایەن باوانییەوە، ئەو بێزراوە، یان کەمتر گرنگی پێدەدرێت، بۆیە هەڵدەستێت بە تاوانبارکردنی بۆ ئەوەی سزا بدرێت، یاخود هەڵسوکەوتی خراپی لەگەڵدا بکرێت، هەروەها لە نێوانی قوتابیانیش ڕوودەدات بەهۆی ئیرەیی بردن بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە.

چی دەکەیت کاتێک منداڵ یاخود هەرزەکار درۆدەکات؟

پێسیتە لەسەر باوکان بە گەورەیی تەماشای ئەم کارە بکان بۆ چآرەسەر کردنی منداڵەکانیان، یاخود هەرزەکارەکانیان، پێویستە لەسەر باوان کاتی زیاتر دابنێن بۆ گفتوگۆ کردنی ئەم بابەتە لەگەڵ منداڵەکانیان و وتو وێژێکی پێچ و پەنا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر:

جیاوای لە نێوان درۆ و قسەی ڕاست.

گرنگی ئەمانەت لە سەوداگەری لە ناو ماڵ و کۆمەڵگەدا.

بریکارەکانی درۆ

لێرەدا زۆر گرنگە دان بنێن بەوە ئەگەر هاتو درۆ کردنەکە بەرگری لە خۆکردن بوو یاخود بۆتە خوو لای منداڵەکە، ئایا هۆکاری تۆڵە سەندنەوەیە لە خەڵکی تر، یاخود پاڵنەری نەخۆشی ڕەوشتییە لای منداڵ، لێرەدا تەمەنی منداڵ گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکە، چونکە درۆکردن پێش تەمەنی چوار ساڵی بە نەخۆشی دانانرێت، بەڵکو پێویستە لەسەرمان ئاڕاستە و ڕێنمایی بکەین، تاکو جیاوازی بکات لە نێوان ڕاستی و خەیاڵدا، بەڵام ئەگەر هاتوو لە تەمەنی منداڵەکە لە سەروو چوار ساڵییەوە بوو پێویستە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەین لەسەر گرنگی ڕاستگۆیی، بەڵام بە گیانێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی بەبێ توند و تیژی و سەرزەنشتکردن، بەڵکو دەبێت زۆر بە گیانێکی لێبوردەیی و نەرمی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەین، هەروەها پێویستە هەمیشە ئەوە لە بیر منداڵەکە بهێنینەوە، کە گەورە بووە و دەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان ڕاستی و خەیاڵدا.
هەروەها پێویستە باوان باشترین نموونە بن بۆ منداڵەکانیان، بۆ خیان ڕاستگۆ بن و بە هەمان شێوەش هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانیاندا بکان، بۆ ئەویە بۆیان ببنە پێشەنگی باش، هەوەها پێویستە  لەسەرمان درۆ لەگەڵ منداڵەکانمان نەکەین، بە بیانویی ژیرکردنەوەیان لە گریان یاخود هاندانیان بۆ ئەنجام دانی کارێک لە کارەکانیان، چونکە ئێمە بەمە ڕایان دەهێنین لەسەر درۆکردن، هەروەک لەم بارەوە پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەربێت) دەفەرموێت: (من قال لصبي هاک (ای قبل وخذ شیئا ثم لم یعطیە کذبة) واتە: ((هەرکەسێک بە منداڵەکەی بڵێت وەرە شتێکت بدەمێ و دواتر پێی نەدات، ئەوا درۆی لەگەڵدا کردووە)).
هەروەها پێویست ناکات لەسەر هەموو هەڵەیەک، کە دەیکات منداڵەکانمان سزا بدەین، بۆ نموونە کاتێک لە گەڕانەوەی لە قوتابخانە دوادەکەوێت، یان سەردانی هاوڕێیەکی دەکات بە بێ ئاگاداری ئێوە دەیکات، یاخود هەستانی بە ئەنجام دانی کارێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن، ئەمانە وای لێدەکات پەنا بۆ درۆ کردن ببات، بۆ هەڵات لە سزادانی، بۆیە پێوستە قسەکانمان ئاڕاستەکردن و ئامۆژگاری بن، بەڵام هەندێک جاریش پەنا بۆ سزادان ببەین.
هاندان و پاداشتکردنی لەسەر ڕاستگۆیی لە هەندێک هەڵوێستیدا، ئەمە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی هەمیشە ڕاستگۆ بێت، هەروەها وا تێبگەیەنرێت، کە متمانەمان بە قسەکانی هەیە، هەروەها ڕێز و پێزانینمان بۆی هەیە.
گێڕانەوەی چیرۆک و سەرگوزەشتە لەسەر پێشەنگی بوون، بە تایبەت لەسەر ژیانی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) و هاوەڵانی و هەڵسوکەوتی باب و باپیرانمان.
هەروەها پێویستە کاریگەریمان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێ بۆ منداڵەکانمان لە ڕێگای زانینی خوو ڕەوشت و بنەچەی بنەماڵەکەیان، کە لەسەر خوڕەوشتی بەرز بن، چونکە برادەری خراپ هۆکاریكە لەسەر هاندانی بۆ درۆکردن، بەڵکو بۆ هەندێک هەڵسوکەوتی بێزراو لە ناو کۆمەڵگادا.
لە کۆتاییدا دەڵێین، ئەگەر هاتوو منداڵ لەسەر درۆرکدن ڕاهات وەکو شێوازیکی بەردەوام لە خوو ڕەوشت و قسەکردنیدا لەم کاتەدا پێویستە داوای یارمەتی لە پزیشکی دەروونی تایبەت بکەین. چونکە ڕێنمایی کردنی پزیشکی دەروونی تایبەت هاوکاریمان دەکات بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە ڕەوشتییە  ودانانی ڕێوشوێنی تایبەت و گونجاو بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم ئاریشەیە لە داهاتوودا.


سەرچاوەکان



5250 بینین