سەرکەشی و عینادی کردن لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-23:43:00 - کۆدی بابەت: 1754
سەرکەشی و عینادی کردن لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

سەرکەشی کردن

قۆناغێکی سروشتییە لە قۆناغەکانی گەشەی دەروونی منداڵ، یارمەتی جێگیر بوونی دەدات، کە ئەو کەسێکە خاوەن قەوارە و خودیكی سەربەخۆیە لە گەورەکان و بە تێپەڕ بوونی کات دەردەکەوێ، کە ئەم سەکەشی و بەرەنگار بوونەوەیە ڕێگای ڕاست نین، بەڵکو نەریتە کۆمەڵایەتییەکان لە پێدان و بەخشین و وەرگرتن ڕێگای دروستن بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو، مامەڵەکردنی دایک و باوک بە لێک تێگەیشتن و نەرم و نیانی بێت.

هۆکارەکانی

  • شوێن کەوتنی ڕەفتاری دایک و باوک.
  • ناچارکردنی بۆ گوێڕایەلی و دەمارگیری تیایدا.
  • نەبوونی پەیوەندی بەهێز (هاوڕێیەتی) لە تێگەیشتن لە نێوان منداڵ و دایک و باویکدا.
  • بەجێهێنانی سەرجەم داواکاریەکانی و زیادەڕەوی لە ناز کێشانیدا.

چارەسەر

  • پێویستە دایک و باوک ڕوونی بکەنەوە، کە ئەوەی فەرمانی پێ دەکەن، چ سوودێکی هەیە و قەناعەت بە منداڵەکان بهێنن.
  • ئارامی و نەرم و نیانی لەگەڵ هەر وەرگرتن و بەخشینێکدا.
  • دایک و باوک حەز دەکەن منداڵەکانیان بەختەوەر بن بۆیە ڕێنماییان دەکەن و دەبنە سەرمەشقیان.
  • هاوسەنگی لە پەروەردەی منداڵ لە نێوان بێنازی و زۆر توندڕەوی.
  • سوربوون لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی منداڵ بەر لەوەی فرمانی پێ بدەی.
  • بەکارهێنانی زمانێکی لەسەر خۆ و پاراو لەگەڵ منداڵ تاوەکو ئەو منداڵە تێبگات و بەقسەت بکات.
  • دوورکەوتنەوە لەوە کە بە جارێک فەرمانی زۆری بەسەردا بسەپێنی.
  • لە سەرەتادا کارێكی پێ نەسپێری و دواتر لێی قەدەغە بکەی و داوای دوور کەوتنەوەی لێ بکەی.
  • خەڵات بەخشتین و پاداشت دانەوە لەسەر فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی.
  • دوورکەوتنەوە لە پەنابردن بۆ سزادانی جەستەیی، یاخود هەڕەشەکردن لێی وەکو هۆکارێک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک.
  • بەدواداچوونی جێبەجێ کردنی ئەرک و فەرمانەکان.

 


سەرچاوەکان



3723 بینین