ناوهڕۆك
ناوی
حاجی میرزا عبدالرحیمی كوڕی ملا غفوری كوڕی مه‌لا نصراللهیه له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی بووه.
له‌دایك بونی
له ساڵی 1844 له‌شاری سابڵا‌غ له گهڕكی وێنجه لهدلیك بوه .
خوێندنی
هه‌رله ته‌مه‌نی مناڵی ده‌ستیكردوه به خوێندنی ئاینی و هه‌ندێك شوێنش گه‌ڕاوه وه به‌ته‌واوی شاره‌زای هه‌ردو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی بوه مامۆستای منداڵانی سابڵا‌غ بوه‌و فێری شعری كردون هه‌ندێكیان به‌هره‌ی شعریان له مامۆستا وه‌فایی وه‌گرتوه ، مامۆستا عاشقی سروشته جوانه‌كه‌ی كوردستان بوه وه‌به‌م شێوه‌ش ژیانی برده‌وه‌ته سه‌ر .
كۆمه‌ڵایه‌تی بونی
كه‌سێكی كۆمه‌لایه‌تی بوه وه له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نهری په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌ی بوه و مامۆستایی مناڵه‌كانیشیان بوه.
دوا سه‌فه‌ری
بۆجاری دوه‌م و له‌ساڵی 1914دا كه چوه بۆ حه‌ج له‌وێ وه‌فاتیان فه‌رموه وه له چۆڵی شامدا به‌خاك سپێراوه مامۆستا له زۆرێك له بابه‌ته‌كاندا شعری هه‌یه و وتویه‌تی به هه‌رسێ زمانی كوردی و فارسی و ئاره‌وه‌ی وتوه نازناوی شعریهكهی وه‌فایی بۆخۆی داناوه خاوه‌نی دیوانێكه لێوان لێو له جوانی له ساڵانی 1951 و 1962 و 1971 و 1978 و 1984 دا چاپكراون ، شاعیرێكی تریش هه‌مان نازناوی وه‌فایی بوه كه ناوی حاجی ملا فتح الله ی ملا حسن ملا رحیمی شوشته‌ری بوه .
نمونه‌یه‌ك له جوانیه‌كانی
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت بهخهنـدهی زارت
برديان بهغارهت خه‌و و خـــــهياڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عهزيـــــزم
دوور له زوڵفی تۆ ، كافر بهحاڵـــــم
سه‌با دهخيلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
وه‌فايی چی ديت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم