کولێره‌ به‌ڕێگه‌ی جیاوازو حه‌شوه‌ی جیاواز

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-16-17:10:00 - کۆدی بابەت: 239
کولێره‌ به‌ڕێگه‌ی جیاوازو حه‌شوه‌ی جیاواز

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ویره‌كه‌ 

یه‌ك گوپ شیری شله‌تێن 

نیو كوپ ئاوی شله‌تێن

ماست نیو كوپ 

دوو كه‌وچك شه‌كر

یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه‌

نیو كوپ زه‌یت

یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ خوێ

ئارد پێنج په‌رداخ و نیو وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌توانی كه‌مێك زیاتر 

كه‌ره‌سته‌كانی حه‌شوه‌كه‌

نیو كوپ زه‌یت 

چوار پیازی گه‌وره‌

دوو ته‌ماته‌ی گه‌وره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ دۆشاوی بیبه‌ر واته‌ هه‌ریسی بیبه‌ر

ڕوبعی كوپێك ڕوبه‌هه‌نار

خوێ یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌

ڕه‌شكه‌ یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ 

كونجی یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ زیره‌

ڕوبعی كوپێك ئاو

بیبه‌ری سوری هاڕاوی شیرین

شێوازی ئاماده‌كردن هه‌ویره‌كه‌

1- هه‌ویره‌كه‌ : ئاوو شیر و خومره‌ و زه‌یت خوێ و شه‌كر و سپێنه‌ی هێلكه‌ و ماسته‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌جوانی پاشان ئارده‌كه‌ی تێده‌كرێت و ده‌شێلدرێت دایده‌نێت هه‌تا هه‌ڵ بێت

2- پاشان هه‌ڵهات ده‌كرێته‌ گونكی بچوك كه‌مێك ئاردی پێوه‌ ده‌كرێت و به‌نایلۆنێك داده‌پۆشرێت 

3- حه‌شوه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ده‌كرێ پیازه‌كه‌ ورد ده‌كرێت له‌ڕۆندا سیس ده‌كرێت ته‌ماته‌كه‌ی تێده‌كرێت جوان تێكده‌درێت پاشان هه‌ریسه‌ی بیبه‌رو ڕوبه‌هه‌نارو ئاوه‌كه‌ی تێده‌كرێت خوێ و زیره‌ و بیبه‌ری سوری شیرینه‌كه‌ی تێده‌كرێت و پاشان كونجی و ڕه‌شكه‌كه‌ی تێده‌كرێت و جوان تێكده‌درێت هه‌تا تێكه‌ڵ ده‌بێت و خۆی ده‌گرێت

4- گونكه‌كان به‌تیرۆك و كه‌مێك ئارد ده‌كرێته‌وه‌و به‌چه‌تاڵ كون ده‌كرێت و حه‌شوه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر له‌فڕندا ده‌یبرژێنیت

5- فڕنه‌كه‌ پێشتر گه‌رم بكرێت له‌سه‌ر پله‌ی 250 له‌ ناوه‌ڕاست ده‌برژێنرێت

 

 

 


سەرچاوەکان



1299 بینین