ناوه‌ڕۆك
كه‌ره‌سته‌كان
كنر
هێلكه
ئارد
خوێ
زیره
بیبه‌ری ڕه‌ش
ڕۆن
شێوازی ئاماده‌كردن
1- كنره‌كه پاك ده‌كرێت له دڕكه‌كانی و گه‌ڵا خراپه‌كانی پاشان ده‌كرێته ئاو‌و ده‌شۆرێته‌وه
2- ئاو‌و خوێ ده‌كوڵێنرێت كنگره‌كانی تێده‌كرێت و هه‌تا زه‌رد بێت و بكوڵێت
3- پاشان ده‌پاڵێورێت سارد بێته‌وه جوان به‌ده‌ست ده‌یگوشێت ئاوی پێوه نه‌مێنێت
4- هێلكه‌و خوێ و ئارد و زیره بیبه‌ری ڕه‌ش تێكه‌ڵ ده‌كرێت كنره‌كانی لێ هه‌ڵ ده‌كێشرێت و له‌ناو ڕۆن سورده‌كرێته‌وه
5- له‌گه‌ڵ سه‌وزه و ترشه سماق پێشكه‌ش ده‌كرێت
سەرچاوەکان
2285 بینین