کێکی قاوە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-27-11:20:00 - کۆدی بابەت: 329
کێکی قاوە

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

100 گرام كه‌ره‌ی نه‌رم

100 گرام شه‌كر

100 میلیلیتر شیر

3 هێلكه‌

200 گرام كاكاو 

200 گرام ئارد

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ پیكینپاوده‌ر 

نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ سۆده‌ 

خوێ

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- كه‌ره‌ له‌گه‌ڵ شه‌كر زۆر به‌جوانی تێكه‌ڵ بكه‌ تا وه‌ك كرێمی لێدێت 

2- یه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ تێكدانی هێلكه‌كانی تێبكه‌و ڤانێلای تێبكه‌ 

3- شیره‌كه‌ی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان كاكاو خوێ و پیكینپاوده‌رو ئارد و سۆده‌ ببێژره‌وه‌و تێی بكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌ بیكه‌ قاڵبی چه‌وركراوی ئارداوی له‌سه‌ر پله‌ی 180 بیبرژێنه‌، كه‌سارد بویه‌وه‌  قاشی بكه‌و بكه‌ره‌ 10 به‌شی یه‌كسان 

4- كرێم شانتی و شیری سارد به‌خه‌ڵاته‌ بگره‌وه‌و بیكه‌ره‌ به‌ینی 

5- بۆدره‌و شه‌كر و تۆزێ شیر بگره‌وه‌و بۆ ڕووه‌كه‌ی وه‌ك سۆس به‌شوكڵاته‌وه‌ بیڕازێنه‌وه‌ 


سەرچاوەکان



1841 بینین