ناوهڕۆك
پێناسە
بریتییە لە كۆمەڵێك كار ڕاپەڕاندن كە لە ڕێگەیەوە نەخشەكێشانی نرخەكان و دیاریكردن و كارتێكردنی نرخەكان دیاری دەكرێت تا بە دڵنیاییەوە ئامانجە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان بهێنێتە دی.
ئامانجەكانی ڕامیاری نرخ
- كاربكرێت بۆ پێشخستنی بەهەمهێنان لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتیەوە.
- كاربكرێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمداری لە دەرامەتە ئابوورییەكاندا.
- دابینكردنی پێداویستی بەكاربەرەكان و تێركردنی ئارەزووەكانیان و كار بكرێت بۆ كەمكردنەوەی بەكاربردن.
- كاربكرێـت بۆ هاندانی پاشەكەوت و وەبەرهێنان بەرەو ئەو بوارانەی كە لە خزمەتی بەرهەمهێنانە پێویستییەكاندایەو بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگە.
سەرچاوەکان
4730 بینین