دوورگەکانی لانگەرهانز

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-23-15:08:00 - کۆدی بابەت: 494
دوورگەکانی لانگەرهانز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پەنكریاس بە زۆری خانە جۆگەدارەكانی تێدایە، بەڵام خانە تایبەتمەندەكانی پەنكریاس كە بە دورگەكانی لانگەر هانز ناودەبرێن ، وەك كوێرە ڕژێن كار دەكەن. ئەم كوێرە خانانە دوو هۆرمۆنی پیپتیدی دەردەدەن، كە خەستی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخەن. ئەنسۆلین، ڕێژەی شەكر لە خوێندا كەم دەكاتەوە، لە ڕێی وریاكردنەوەی خانەكانی لەش بە تایبەتی ماسولكەكان، بۆ كۆكردنەوەی گلوكۆز یان بۆ بەكار هێنانی ووزە. بە پێچەوانەی ئەمەش، گلوكاگۆن خانەكانی جگەر هاندەدات بۆ دەرپەڕاندنی گلوكۆز و پاڵنانی بۆ خوێن.

نەخۆشیی شەكرە

كەمی ئەنسۆلین دەبێـتە هۆی نەخۆشی شەكرە، ئەویش بارێكە كە خانەكان تێیدا ناتوانن گلوكۆز بە دەست بهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەستی گلوكۆز بە شێوەیەكی نا ئاسایی. لە نەخۆشەكانی شەكرەی جۆری 1،بەرگرییە كۆئەندام هێرش دەكاتە سەر دورگەكانی لانگەر هانز، كە بەرهەمهێنی ئەنسولینن  دەیانكوژێت نەخۆشی شەكرەی جۆری 1 ئاسایی بە دەرزی ئەنسۆلین بۆ خوێن ، و هەندێ جار بە چاندنی خانەكانی لانگەر هانز چارەسەر دەكرێت. نەخۆشی شەكرەی 2 ، ئاسایی لە دوای تەمەنی 40 ساڵیدا ڕوودەدات، ئەمەیان لە جۆری 1 باوترە، هۆیەكەی كەمی ئەنسۆلینە یان وەرگرەكانی خانەی ئامانج وەڵامدانەوەیان كەمترە. لەگەڵ ئەوەی كە جۆری 2 بۆ ماوەییە ، كە سەرەتاكەی بە قەڵەوی و سستی و شێوازی ژیانەوە بەندە. لە زۆر كاتدا و لە ڕێی ڕاهێنانی وەرزشی و پاریزی خۆراك دەتوانرێ دەستبەسەر جۆری 2 دا بگیرێت. لەگەڵ نەخۆشی شەكرەدا، گلوكۆزی زیادە لە لەشدا ڕێگە لە كاری گورچیلەكان دەگرێت، بۆ دوبارە مژینەوەی ئاو ، بۆیە بڕێكی زۆر میز پەیدا دەبێـت، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی وشكبوونەوە و لە كار كەوتنی گورچیلەكان. كەمی ئەنسۆلین لەوانەیە ببێـتە هۆی شێوان لە هاوسەنگی ماددە تواوەكان و ترشێتی و تفتێتی.

 

ئەم گۆڕانانە لەوانەیە ببێتە هۆی هێڵنجدان، یان هەناسەدانی خێرا و پەشۆكانی دڵ، یان ناتەواوی لە دەمارە كۆئەندام یان بورانەوە تەنانەت مردنیش، بەڵام زێدە ڕۆیی لە دەردانی ئەنسۆلین دەبێـە هۆی كەمی شەكر، ئەمەش پەشۆكاوییە لە كۆكردنەوەی گلوكۆز ڕوودەدات، لە جیاتی گواستنەوەی بە شێوەیەكی ڕاست بۆ خانەكانی لەش. ئەمەش دەبێـتە هۆی كەمی خەستی گلوكۆز لە خوێندا، و بەدوایدا دەرپەڕاندنی هەردوو هۆرمۆنی گلوكاگۆن و ئیپینفرین. نیشانەكانی كەمی شەكر، سستی و وڕبوون و تووڕەبوون و جووڵەی زێدەڕۆ دەگرێـتەوە. لەبارە توندەكانیدا بورانەوە و تەنانەت مردنیش دەگرێـتەوە.


سەرچاوەکان



2619 بینین