گریگۆر مەندل زانای بۆماوەزانی

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-27-00:55:00 - کۆدی بابەت: 504
گریگۆر مەندل زانای بۆماوەزانی

ناوه‌ڕۆك

كارەكانی مەندل

بۆماوەزانی لقێكە لە لقەكانی زیندەزانی ، لە چۆنیەتی گواستنەوەی سیفەتەكان لە باوانەوە بۆ وەچەكانیان دەكۆڵێتەوە. بۆماوەزانی لەگەڵ كارەكانی گریگۆر مەندڵ دامەزرا.

 

گریگۆر مەندل

گریگۆر مەندل تاقیكردنەوەكانی لەسەر ڕووەكی پۆلكەی باخچەدا ئەنجامدا، ساڵی 1851 چووە زانكۆی ڤییەننا، بۆ خوێندنی زانستەكان و بیركاری. پڕۆگرامەكانی ماددەی بیركاری، كە دەیخوێند بریتی بوو لە مەشقكردن لە ئامارزانیدا، لەو كاتەدا زانستێكی نوێ بوو. لە دوایدا دەركەوت ناسینی مەندل  بە ئامارزانییەوە زۆر بەسوود بووە بۆ لێكۆڵینەوەكانی لە بواری بۆماوەدا، واتە گواستنەوەی سیفەتەكان لە باوانەوە بۆ وەچەكانیان. لە خوێندنگەی دوا ناوەندی وانەی داوەتەوە وە ڕووبەرێكی لە باخچەكەدا ب خۆی جیاكردبۆوە. تێیدا لێكۆڵینەوەی لەسەر زۆر لە ڕووەكەكان كردووە، بەڵام ناوی تەنها بەستراوەتەوە بە تاقیكردنەوەی جۆرێكی دیاریكراو لە پۆلكەی باخچە.


سەرچاوەکان

40 بینین