سه‌مون به‌ شۆفان

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-12-01-20:09:00 - کۆدی بابەت: 567
سه‌مون به‌ شۆفان

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

كه‌مێك شۆفان

په‌رداخ و نیوێ ئاو

ئارد به‌پێی پێویست

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ خوێ 

كه‌مێك شوفان بۆ ڕووه‌كه‌ی 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ خه‌میره‌ 

كه‌وچكێك ماست بۆ ڕووه‌كه‌ی 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره ڕۆنه‌ كه‌ره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ ڕۆنی زه‌یت 

دوو كه‌وچك شیری شل بۆ ڕوه‌كه‌ی 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- خومره‌ و شه‌كرو ئاو و زه‌یت تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت پاشان كه‌ره‌و خوێ و شۆفانه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت ورده‌ ورده‌ ئاردی تێ ده‌كه‌یت و ده‌یشێلی هه‌تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی جوان 

2- دایده‌نێیت به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵ بێت پاشان ده‌كرێته‌ گونكو كه‌مێك ده‌یكه‌یته‌وه‌

3- ماست و شیر تێكه‌ڵ ده‌كرێت و به‌فڵچه‌ ڕوی سه‌مونه‌كانی پێ چه‌ور ده‌كرێت و كه‌مێك شۆفانی پێوه‌ ده‌كرێت 

4- دایده‌نێیت جارێكی تر هه‌ڵبێته‌وه‌ پاشان فڕنه‌كه‌ له‌سه‌ر 200 گه‌رم ده‌كه‌یتو ده‌یان برژێنیت 

 

 

 


سەرچاوەکان

20 بینین