جووڵەی ساڵانەی زەوی

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-00:21:00 - کۆدی بابەت: 641
جووڵەی ساڵانەی زەوی

ناوه‌ڕۆك

جوڵەی ساڵانەی زەوی

زەوی دەسوڕێتەوە بەدەوری خۆردا لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات، ئەم سوڕانەوەش یەکجاری تەواو دەبێت لە ماوەی(٣٦٥٫٢٥ ڕۆژدا)، خولگەی زەوی شێوەی هێلکەی هەیە، بۆیە جیاوازی هەیە لە ماوەی نێوان زەوی خۆر لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر بە درێژای ساڵ، ناوەندی نێوان خۆر و زەوی دەگاتە نزیکەی (١٥٠ملیۆن کم)، ئەم دوریەش لە ڕۆژی(٤)نیسان و(٥)تشرینی یەکەم دا دەبێت، جیاوازی ماوەی نێوان خۆر و زەوی نزیکەی (٢٫٥ملیۆن کم)ە، دورترین ماوەی نێوان خۆر و زەوی (ٲلٲوج-Aphelion) نزیکەی (١٥٢٫٥ملیۆن کم)، ئەم دوریەش لە ڕۆژی (٤) تەموزدایە، بەڵام نزیکترین ماوەی نێوان خۆر و زەوی (الحضیض-Perihelion)نزیکەی (١٤٧٫٥ملیۆن کم)ە، ئەو دوریەش لە ڕۆژی (٣)کانونی دووەمدایە، جیاوازی نێوان ماوەی خۆر و زەوی کاریگەری هەیە لەسەر بڕی تیشکی گەشتوو بۆ سەر زەوی بە نزیکەی ٧٪، کاتێک کە خۆر و زەوی بەکەمترین ماوە دوورن لەیەکتری ئەوا زۆرترین بڕی تیشکی خۆڕ دەگاتە زەی.
سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆرو لاری تەوەرەی زەوی دەبێتە هۆی دروست بوونی وەرزەکان و جیاوازر لە دابەشبوونی تیشکی خۆر لەسەر ڕووی زەوی، دەکەوتنی تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ستونی بۆ سەر ڕووی زەوی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە بەدرێژای ساڵ، بەپێی جوڵەی خۆر (جوڵەی ڕوکەشی خۆر) لە نێوان خولگەی سرگان و جەددیدا، خۆر ستوون دەبێت لەسەر ئەو بازنە پانیەی کە دەکەونە نێوان هەردوو خولگەکەوە، لەکاتە جیاوازەکانی ساڵدا.
تیشکی خۆر یەکجار ستون دەبێت لەسەر هەردوو خولگەی سرگان و جەددی، بەڵام دووجار ستون دەبێت لەسەر ئەو بازنە پانیانەی کە دەکەوێتە نێوانیان.
خۆر لە ڕۆژی(٦/٢١)ستون دەبێت لەسەر خولگەی سرطان، کە ئەم شوێنەش کۆتا سنورە کە خۆر بەستونی بکەوێتە سەری، ئەمەش ناودەبرێت بە ڕۆژی وەرگەڕانی هاوینەو لەم ڕۆژەوە وەرزی هاوین لە نیوە گۆی باکور دەست پێدەکات، کە ڕۆژ درێژترە لە شەو، وە درێژی ڕۆژ زیاتر دەکات بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان، بۆیە بازنەی جەمسەری باکور (٢٤کاتژمێر) ڕووناکە، درێژی ڕۆژ کەم دەبێتەوە بۆ(١٨کاتژمێر) لەسەر بازنەی پانی(٦٠باکوور) و بۆ(١٤کاتژمێر) لەسەر بازنەی پانی(٣٠باکوور)لە هەمان کاتدا لە ناوچەی یەکسانی درێژی شەو و ڕۆژ یەکسانە، سەرجەم ئەم تایبەتمەندیانە کە لە نیوە گۆی باکوور هەیە، لە نیوە گۆی باشور پێچەوانەیە.

دوای وەرگەڕانی هاوینە بە ماوەی(٦مانگ) خور ستون دەبێت لەسەر خولگەی جەددی، ئەمەش ڕۆژی (٢١یان١٢/٢٢)یە، ئەم شوێنەش کۆتا سنورە لە نیوە گۆی باشور کە خۆر بە ستونی لێی دەدات، ئەم ڕۆژەش ناودەبرێت بە وەرگەڕانی زستانە لە نیوە گۆی باکوور، لەم ڕۆژەوە وەرزی زستان دەست پێدەکات و درێژی شەو زیاترە لە درێژی ڕۆژ، درێژی ڕۆژ بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان کەمدەکات، لەسەر بازنەی پانی(٣٠باکوور) دریژی ڕۆژ نزیکەی(١٠کاتژمێر)ە بەڵام بەڵام لەسەر بازنەی پانی (٦٠باکوور) نزیکەی (٩کاتژمێر)ە، لەهەمان کاتدا بازنەی جەمسەری باکوور (٢٤کاتژمێر) تاریکە،
سەرجەم ئەم تایبەتمەندیانەش لە نیوە گۆی باشور بە پێچەوانەوەیە.
وە لەنیوەی ماوەی ڕوودانی وەرگەڕانی هاوینە و زستانە، تیشکی خۆر دوو جار بە یەکسانی دەکەوێتە سەر بازنە یەکسانی، لە ڕۆژی (٣/٢١)مامناوەندێتی بەهار و (٩/٢٢)مامناوەندێتی پایز، لەم کاتەدا درێژی شەوو ڕۆژ لەسەرجەم گۆی زەویدا یەکسانەو هێڵی یەکسانی بە هەردوو جەمسەری باکوور و باشووردا تێدەپەڕێت.
وە گەورەترین جیاوازی نێوان شەوو ڕۆژ ڕوودەدات لە هەردوو جەمسەردا، درێژی ڕۆژ لە جەمسەری باکووردا شەش مانگە دەکەوێتە نێوان هەردوو مامناوەندێتی (بەهار - پایز)، لەم کاتەدا لەنیوە گۆی باشوور شەوە، بەڵام لە نیوە گۆی باشور بە پێچەوانەوەیە، کە شەش مانگ ڕۆژە و دەکەوێتە نێوان (٩/٢٢ بۆ ٣/٢١)لەم کاتەدا لە نیوە گۆی باکوور شەوە.


سەرچاوەکان

408 بینین