ناوهڕۆك
ثێرمۆسفێر
ثێرمۆسفێر دووەم بەرزترین چینی بەرگەهەوای زەوییە كە لە مێسۆپەوزەوە (mesopause) بەرز دەبێتەوە، ئەم چینەی بەرگەهەوای زەوی لە بەرزی 80 كیلۆمەترەوە دەستپێدەكات و دەگاتە بەرزی 500 بۆ 1000 كیلۆمەتر، بەرزی ئەم چینە دەگۆڕدرێت بەبۆنەی گۆڕانی چالاكی خۆرەوە (solar activity)، چونكە ثێرمۆسفێر دەكەوێتە بەشی خوارەوەی چینی ئیكزۆسفێرەوە پێیدەوترێت ئێكزۆبەیس (exobase) واتا بنكەی ئیكزۆسفێر، هەروەها بەشی خوارەوە ئەم چینە واتا لە بەرزی 50 كیلۆمەتر بۆ 550 كیلۆمەتر چینێكی تر هەیە كە پێیدەوترێت ئایۆنۆسفێر (Ionosphere).
بە بەرزبوونەوە لە چینی ثێرمۆسفێرەوە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 1500 پلەی سیلیزی، بەڵام بەبۆنەی دووری تەنۆلكەكانی هەوا لە یەكەوە گەر مرۆڤێك لەم بەرگە هەوایەدا بێت زۆر هەستی پێناكات، هەروەها تەنۆلكەی هەواكان هێندە دوورن هەر گەردێكی ئۆكسجین نزیكەی یەك كیلۆمەتر دەبڕێت تا لەگەڵ گەردێكی تردا بەر یەك دەكەون.
ئەم چینەی بەرگەهەوا بەتەواوەتی بەتاڵە لە هەور و هەڵمی ئاو، بەڵم هەندێت دیاردە تێیدا ڕوودەدن وەك (aurora borealis) و (aurora australis)، هەروەها وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ISS) لەم چینەدا بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، بەهەمانشێوە زۆربەی مانگە دەستكردەكان لەم چینەدا بەدەوری زەویدا دەسوڕێنەوە.