ناوهڕۆك
هەور چۆن دروست دەبێت؟
کاتێک هەوای گەرم بەرز دەبێتەوە، شێ لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت بەرە و ئاسمان. کە دەگاتە بەرزیەکی دیاری کراو. هەوا گەرمەکە سارد دەبێتەوە. لە پلەیەکی گەرمی سارددا، هەواکە ناتوانێت ئەو هەموو شێیەی هەڵی گرتووە لە شێوەی هەڵمی ئاودا بیپارێزێت، لەبەرئەوە شێ زیادەکە دەگۆڕێت بۆ دڵۆپەی ئاوی بچووک یان پارچەی بچووک بچووکی بەفر. ئەمەش هەور پێک دەهێنێت.
هیچ لێکچوونێک نییە لە نێوان بەفرەکاندا و بە بەردەوامی شێوەیان دەگۆڕێت. هۆی جیاوازیش لە جۆرەکانی هەوردا ئەوەیە ئاستی بەرزی و گەرمی و گەردیلەکانیان جیاوازە، ئەمەش لەسەر بەرزونزمی گەرما دەوەستێت، کاتێک هەڵمی ئاو لە هەوادا دەبێتە شلە، ئەم کردارە پێی دەوتریت "چڕبوونەوە" چونکە هەڵمەکە پەیوەندی دەکات بە تۆز و گەردیلەکانی ترەوە لە هەوادا و لە دەوری هەر گەردیلەیەکی بچووک دڵۆپێک ئاو دروست دەبێت، یەک دڵۆپە باران نزیکەی لە سەد ملیۆن دڵۆپە ئاو پێک دێت، لەبەرئەوەی کارەکە پێویستی بە نزیکەی یەک ملیۆن، ملیۆن ملیۆن دڵۆپە هەیە تا هەورێک دروست ببێت درێژیەکەی یەک کیلۆ مەتر و بەرزیەکەی یەک کیلۆ مەتر بێت. هەورێک بەو قەبارەیە نزیکەی ٧٩٠ تەن ئاو لە شێوەی دڵۆپە ئاوی شلدا هەڵدەگرێت. لەگەڵ نزیکەی ٧٩٤٠ تەن ئاو لە شێوەی هەڵم دا. هەڵمی ئاو چڕ دەبێتەوە، لە شێوەی دڵۆپە بۆ پێکهێنانی هەورێک. بە دەوری چەندین جۆر لە گەردیلەکاندا. چەندین جۆر لە گەردیلەمان هەیە، گەردیلەی تۆزی هەیە کە با لە بیابانەوە دەیهێنێت، خۆڵمان هەیە لەسەر ڕووی گڵە وشکەکان، گەردیلەی گڕکانمان هەیە، هەروەها کریستاڵی بچووکمان هەیە لە خوێی زەریاکاندا. لەگەڵ گەردیلەی ڕەقدا لە ئەنجامی سوتانی خەڵوزدا، لەگەڵ چەندین جۆری تردا.