گرێی ئەندۆنیس چییە ؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-16:09:00 - کۆدی بابەت: 728
گرێی ئەندۆنیس چییە ؟

ناوه‌ڕۆك

گرێی ئە‌ندۆنیس چییە‌ ؟ 

 كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی دە‌روونی ئە‌ڵمانی دە‌ڵێن، ئە‌و پیاوانە‌ی زیادە‌ ڕە‌ویە‌كی زۆر دە‌كە‌ن لە‌ وە‌رزشكردندا لە‌وانە‌یە توشی گرێی ئە‌ندۆنیس بووبن، كە‌ نە‌خۆشیە‌كی دە‌روونیە‌ و تیایاندا كە‌سە‌كە‌ لە‌ دە‌ركە‌وتە‌ی لە‌شولاری خۆی ڕازی نییە‌، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی جە‌ستە‌یە‌كی ئاسای و تە‌نانە‌ت وە‌رزشیشی ھە‌یە‌.
ئە‌ندۆنیس كە‌رە‌كتە‌رێكی نێو ئە‌فسانە‌ یۆنانیە‌كانە‌، كە‌ جە‌ستە‌یە‌كی نمونە‌ی ھە‌بووە‌ و خۆیشی تە‌واو پێی سە‌رسام بووە‌.
كۆمە‌ڵە‌كە‌ دە‌ڵێن كە‌سی توشبوو بە‌ گرێی ئە‌ندۆنیس ھە‌میشە‌ بیری لای ئە‌وە‌یە‌ جە‌ستە‌ی بگاتە‌ ئە‌و ئاستە‌ نمونە‌ییە‌ی كە‌ لە‌ ئە‌ندێشە‌ی خۆیدا وێنە‌ی دە‌كێشێ، بۆیە‌ زیادە‌ڕە‌ویە‌كی بێسنور لە‌ وە‌رزشدا دە‌كات بۆ بونیاتنانی ماسولكە‌ی گە‌ورە‌، بە‌جۆرێك كار لە‌ ڕە‌وتی ژیانی ڕۆژانە‌ی دە‌كات و تووشی گوشارێكی دە‌روونی زۆریشی دە‌كات.
كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی دە‌روونی ئە‌ڵمانی ڕێنمای ھە‌ر كە‌سێك دە‌كە‌ن كە‌ توشی ئە‌م حاڵە‌تە‌ دە‌روونیە‌ بووە‌، سە‌ردانی پزیشكی پسپۆری دە‌روونی بكات تاكو لە‌و گرێیە‌ ڕزگاری ببێت و ژیانێكی ئاسای و بێ گوشاری دە‌رونی بە‌ڕێبكات.


سەرچاوەکان



1074 بینین