چارەسەری سروشتی بۆ ئازاری دان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-19:31:00 - کۆدی بابەت: 779
چارەسەری سروشتی بۆ ئازاری دان

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری سروشتی بۆ ئازاری ددان

ئازاری ددان بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی بێزاركە‌رە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی ئە‌و كە‌سە‌ نە‌توانێت خواردن بە‌ ئاسانی بخوات، ڕە‌نگە‌ ھە‌ندێك جار زۆر بە‌تین بێت ئازارە‌كە‌ی و ھە‌ندێك جار كە‌م بێت، بە‌ڵام بۆ ئە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری ئازاری ددان بكە‌یت دە‌توانیت دوور لە‌ بە‌كارھێنانی ماددە‌ی كیمیای و زیانبە‌خش ئە‌م ئاوێتە‌ سروشتیانە‌ بە‌كاربھێنیت. 
بە‌كارھێنانی خە‌یار بۆ ئازاری ددان بە‌سودە‌، پارچە‌یە‌ك بچوك بخە‌یتە‌ سە‌ر شوێنی ئازارە‌كە‌ و زوو زوو پارچە‌ خە‌یارە‌كە‌ نوێ بكە‌یتە‌وە‌، لە‌ ماوە‌یە‌كی كورتدا ئازارە‌كە‌ی نامێنێت.
بە‌كارھێنانی نە‌عنای وشك و سیری عە‌جە‌م یان ئاو و خوێ، كە‌ باشترین چارە‌سە‌رن بۆ ھە‌وكردنی پوك و ددان یاخود دە‌ركە‌وتنی بڵق و ھە‌ڵئاوسانی پوك، بە‌ دانانی كە‌مێك نە‌عنای وشك یان سیری عە‌جە‌م بۆ شوێنی ئازارە‌كە‌ لە‌گە‌ڵ دوبارە‌ كردنە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام لە‌ ڕۆژێكدا، دواتر وە‌ردانی ئاو و خوێ لە‌ دە‌م و ددان.
مێخە‌ك یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین چارە‌سە‌رە‌ ڕووە‌كیە‌كان بۆ ئازاری ددان، جگە‌ لە‌وە‌ی بۆنێكی خۆشی ھە‌یە‌  و دە‌توانیت بیخە‌یتە‌ سە‌ر شوێنی ئازارە‌كە‌ و بۆ ماوە‌یە‌كی كە‌م ئازارە‌كە‌ لە‌ناو دە‌بات.
سیر پێكھاتە‌یە‌كی بە‌ھێزە‌ بۆ چارە‌سە‌ری زۆر نە‌خۆشی، یە‌ك لە‌و نە‌خۆشییانە‌ ئازاری ددان و پوكە‌ كە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی بە‌ھێزە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی، دە‌توانیت بە‌ تە‌نیا یان لە‌گە‌ڵ مێخە‌ك یان خوێ و ئاو بە‌كاریبھێنیت.
بە‌كارھێنانی بیبە‌ری وشكراو بۆ ئازاری ددان چونكە‌ بڕێكی زۆر ماددە‌ی «كركمین» تێدایە‌، دە‌توانیت كە‌وچكێكی بچوك بیبە‌ری وشكی ھاڕاو لە‌گە‌ڵ ئاوی گە‌رم تێكە‌ڵ بكە‌ دواتر بیدە‌ لە‌ جێگای مە‌بە‌ست بە‌ لۆكە‌.


سەرچاوەکان



4226 بینین