لایەنە باشەکانی چاندنی ددان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-21-23:41:00 - کۆدی بابەت: 802
لایەنە باشەکانی چاندنی ددان

ناوه‌ڕۆك

لایە‌نە‌ باشە‌كانی چاندنی ددان

  1.  بێ ئە‌وە‌ی دە‌ستكاری ددانە‌ ساغە‌كانی ئە‌ولا و ئە‌ملای  بكرێت، ھە‌روە‌كو لە‌ جۆری لێنانە‌وە‌ی ددانی جێگیر  دوو ددان دە‌ڕنرێن و بچوك دە‌كرێنە‌وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ددانێك لێبنرێتە‌وە‌، واتە‌ دوو ددان دە‌كرێن بە‌ قورمانی بۆ لێنانە‌وە‌ی ددانێك.
  2.  چاندنی ددان ھۆی پاراستنی ئێسكی شە‌ویلاك لە‌ پوكانە‌وە‌ و داخوران كە‌ تە‌نھا بە‌ چاندنی ددان ئە‌مە‌ بە‌ دە‌ست دە‌ھێنرێت، كە‌ لە‌ ھیچ جۆرێكی تری لێنانە‌وەی ددان، كە‌ لە‌ جۆرە‌كانی تری لێنانە‌وە‌ی ددان بە‌م شێوە‌یە‌ نییە‌.
  3.  ئاسانكاری بۆشوشتن و پاك و‌ خاوێنی ڕاگرتن و بە‌كارھێنانی دوای ددان، كە‌ لە‌ جۆرە‌كانی تری لێنانە‌وە‌ی ددان بە‌م شێوە‌یە‌ نییە‌.
  4.  ڕێژە‌ی سە‌ركە‌وتنی چاندنی ددان نزیكە‌ی ١٠٠٪‏، لە‌ ئە‌گە‌ری سە‌رنە‌ كە‌وتنی ددان دە‌كرێت جاری دووە‌م چاندنی ددان ئە‌نجام بدرێتە‌وە‌.
  5.  ھیچ بارێك و نە‌خۆشیە‌كی درێژخایە‌ن (شە‌كرە‌، بە‌رزی پاڵە‌پە‌ستۆ و فشاری خوێن...)نیە‌ كە‌ چاندنی ددانی بۆ نە‌كرێت بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕە‌ھا، واتە‌ لە‌ ھە‌موو بار و نە‌‌خۆشیە‌ك چاندنی ددان ئە‌نجامدە‌درێت دوای ڕاوێژ كردن بە‌ پزیشكی پسپۆری ھە‌ناو.
  6.  گونجاوترین و باشترین چارە‌سە‌ر بۆ ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی لە‌ مێژە‌ ددانیان كێشاوە‌ و تاقمی ددانیان داناوە‌، بە‌ڵام ناتونن خواردنی پێبخۆن لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لە‌ جێگای خۆی توند و جێگیر نییە‌ لە‌ كاتی خواردن دە‌جوڵێت و خواردنی دە‌چێتە‌ بن، تە‌نانە‌ت ھە‌ندێك جار لە‌ كاتی قسە‌كردنیش تاقمە‌كە‌ لە‌ناودە‌م دێتە‌ دە‌رە‌وە‌ و بە‌ردە‌بێتە‌وە‌.

لایە‌نە‌ خراپە‌كانی چاندی ددان (لە‌ زانستی پزیشكی ئە‌مانە‌ بە‌ لایە‌نی خراپ ھە‌ژمارناكرێن)

١- كات و تێچویە‌كی زیاتری دە‌وێت لە‌چاوجۆرە‌كانی تری لێنانە‌وە‌ی ددان.
٢- ھە‌وكردن و ئە‌ستوربوون كە‌ كاتیە‌ و نامێنێت.
٣- ئێش و ئازار ئە‌گە‌ر ھە‌بێت كاتیە‌ و دە‌نكۆڵە‌ (حە‌ب) ئازارشكێنی بۆ دە‌نوسرێت.

ڕێنمایە‌كی گرنگ
پێویستە‌ كە‌سە‌كە‌ چە‌ند مانگ جارێك سە‌ردانی پزیشك بكاتە‌وە‌، بە‌ شێوە‌یە‌كی خولیی و ڕێك و پێك دوای چاندنی ددان بۆ پشكنین و دڵنیابوون.


سەرچاوەکان



919 بینین