باشترین ڕێگە بۆ دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-00:48:00 - کۆدی بابەت: 967
باشترین ڕێگە بۆ دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان

ناوه‌ڕۆك

باشترین رێگە‌ی دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە

توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی نوێ دیاری دە‌كات كاتێك كە‌سێك بڕیار بدات واز لە‌ جگە‌رە‌ كێشان بھێنێت، كامیان باشە‌ جێبە‌جێ كردنی ڕاستە‌وخۆ و كتوپڕ یاخود بە‌ شێوە‌ی پلە‌ بە‌ندی و لە‌سە‌رخۆ.
كۆمەڵە‌ی شێرپە‌نجە‌ی ئە‌مریكی دەڵێت ئە‌وانە‌ی جگە‌رە‌ دە‌كێشن و بە‌ردە‌وام بن لە‌سە‌ر كێشانی، نیوە‌یان بە‌ ھۆكارێك دە‌مرن كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ جگە‌رە‌ كێشانە‌وە‌ ھە‌یە‌، تە‌نیا لە‌ ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتوە‌كانی ئە‌مریكا ٢٠٪‏ی حاڵە‌تە‌كانی مردن پە‌یوە‌ندییان بە‌ جگە‌رە‌كێشانە‌وە‌ ھە‌یە‌ و ١٦ ملیۆن كە‌س و گیرۆدە‌ی نە‌خۆشییە‌كن كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ جگە‌رە‌ كێشانە‌وە‌ ھە‌یە‌ لە‌وانە‌ شێرپە‌نجە‌ی سییە‌كان و گیرانی بۆرییە‌كانی ھە‌وا.
گوتە‌بێژی دامە‌زراوە‌ی تە‌ندروستی گشتی لە‌ ئە‌مریكا جەختدە‌كاتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر جگە‌رە‌كێشێك بیە‌وێ تە‌مە‌نی درێژ بكات و كوالێتی ژیانی باشتر بكات، ئە‌وە‌ واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان بھێنێ.
بە‌پێی ڕێنماییە‌كانی كۆمە‌ڵە‌ی شێرپە‌نجە‌ی ئە‌مریكی، باشترین شە‌وازی وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌كێشان ئە‌وە‌یە‌ وادە‌یە‌ك دیاری بكە‌یت و دروست لە‌و ڕۆژە‌دا بە‌ یە‌كجاری و ڕاستە‌وخۆ واز لە‌ جگە‌رە‌ بھێنی، بە‌ڵام ھە‌ندێك خە‌ڵكی دە‌ڵێن ئە‌وە‌ شێوازێكی سە‌ختە‌ و خوازیارن بە‌ شێوە‌ی پلە‌ بە‌ندی و‌ لە‌سە‌رخۆ  واز لە‌ جگە‌رە‌ بھێنن، واتە‌ ژمارە‌ی جگە‌رە‌كان ڕۆژانە‌ كە‌مبكە‌نە‌وە‌ و لە‌ خاڵێكدا ڕایبوە‌ستن.
بۆ بە‌راورد كردنی ڕاددە‌ی سە‌ركە‌وتووی ھە‌ردوو ڕێگاكە‌، تیمێكی زانكۆی ئۆكسفۆرد توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستیان ئە‌نجامدا.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ٦٩٧ كە‌س ئە‌نجامدراوە‌ كە‌ بڕیاری وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌كێشانیان داوە‌، گرووپێكیان بڕیاریان داوە‌ ڕاستە‌وەخۆ ڕاوە‌ستن لە‌ جگە‌رە‌كێشان، گرووپێكی دیكە‌ بڕیاریانداوە‌ بە‌ شێوە‌ی پلە‌ بە‌ندی و بۆ ماوە‌ی دوو ھە‌فتە‌‌ وردە‌ وردە‌ ژمارە‌ی جگە‌رە‌كێشانی ڕۆژانە‌یان كە‌مبكە‌نە‌وە‌ و پاشان وازی لێبھێنن.
ھە‌موو ئە‌انە‌ی وازیان لە‌ جگە‌رە‌ ھێنابوو لە‌ ھە‌ردوو گروپە‌كە‌، لە‌ لایە‌ن نێوە‌ندە‌ تایبە‌تمە‌ندە‌كانە‌وە‌ ھاریكاری كرابوون بە‌ پێدانی بنێشت و لە‌زگە‌ی نیكۆتین و ڕێنمایی بە‌ڕێكردنی ڕۆژە‌ سە‌ختە‌كان بۆ ماوە‌یە‌كیی دیاری كراو.
دوای مانگێك و پاشان شە‌ش مانگ خە‌مڵاندن كرایە‌وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بزانرێ كام گروپ تاكو ئە‌وكاتە‌ بڕیارە‌كە‌ی بردووە‌تە‌ سە‌ر. بۆ ئە‌وە‌ش تە‌نیا بە‌ پرسیار كردن لە‌ كە‌سە‌كە‌ بڕیار نە‌دە‌درا، بە‌ڵكو ڕاددە‌ی یە‌كە‌ ئۆكسیدی كاربۆنی ھە‌ناسە‌یان دە‌پێورا و بە‌وە‌ش كە‌سە‌كە‌ نە‌یدە‌توانی لێدوانی نا ڕاست بدات و بە‌ دڵنییای دە‌زانرا كامیان جگە‌رە‌ دە‌كێشێ یان نا.
لە‌دوای مانگێك ٣٩٪‏ی گروپی پلە‌ بە‌ندە‌كان و ٤٩٪‏ی گروپی بڕیاردە‌رە‌ ڕاستە‌وخۆكان وازیان لە‌ جگە‌رە‌ ھێنابوو.
لە‌ دوای شە‌ش مانگ ١٥٪‏ی پلە‌ بە‌ندە‌كان و ٢٢٪‏ی بڕیاردە‌رە‌ ڕاستە‌وخۆكان وازیان لە‌ جگە‌رە‌ ھێنابوو.
واتە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی زانستی دە‌ركە‌وت ئە‌گە‌ر كە‌سێك بیە‌وێت واز لە‌ جگە‌رە‌ كێشان بھێنێ، ئە‌و باشترین شت ئە‌وە‌یە‌ بڕیارێكی ڕاستە‌وخۆ بات و پاشان وازھێنان.
لیندسن ھاوەڵی سە‌رۆكی تیمی توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێ «ئە‌وانە‌ی بڕیارێكی ڕاستە‌وخۆ و وازھێنانێكی كتوپڕ  جێبە‌جێ دە‌كە‌ن، سە‌ركە‌وتوو دە‌بن لە‌ بردنە‌ سە‌ری بڕیاری وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌كێشان».


سەرچاوەکان



2720 بینین